بابه‌ت: وێــنــه‌ی شــهرمــن . . .
که ئه‌لبومی یادهوارییم
ئه‌که‌مه‌وه جارناجارێ
وێنه‌که‌ی تۆ.. هه‌ر وه‌ک ئه‌وسا
عه‌تر و خه‌نده‌ی لێ ئه‌بارێ !
ئه‌و به بێ ده‌نگ بۆم ئه‌ڕوانێ
من به گریان ئه‌یدوێنم
سه‌بورییه بۆ ته‌نهاییم
هه‌رکاتێ لێی ڕائه‌مێنم
تو چاوی خۆت.. هه‌ر بۆساتێ،
تۆش وێنهمت له‌به‌ر چاوه ؟
یاخود ئێستا نه‌ک وێنه‌که‌م
ڕوخساریشم لات شێواوه ؟
له دوای ئه‌وه‌ی چاوه‌کانت
وێنه‌ی منیان ونکردووه
ئاخۆ ئێستا وێنه‌ی کێیان
له خۆیاندا هه‌ڵگرتووه؟
ئه‌و پێشکه‌شه‌ی له‌سه‌ر پشتی
وێنه‌که‌ی خۆت، بۆت نوسیوم
وا له شه‌رما کاڵبۆته‌وه
هێنده ئه‌شکی چاوی دیوم !
دڵنیابه ئه‌و وێنه‌یه
ئێستا مه‌یلی مردن ئه‌کا
له بری تۆ ڕۆژی سه‌د جار
ئه‌و.. داوای لێبووردن ئه‌کا
سالح بێچار
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !