بابهت: **بڕوا ناکەم**
[center][size=24]بڕوا ناکەم
بڕوا ناکەم بەڕاستت بێ ئەم دڵەی من بسوتێنی
بەسوتوی ئەشقی گڕگرتوم مژدەی مردن بۆ من بێنی
درۆکانت هەمووی ڕاستن ڕاستەکانت بێ زمانن
من تێناگەم لەم دنیایە لەبونی خۆم بەگومانم
ئاخۆ ئێستا لەگەڵ کێی کە ڕێ ئەکەی
باسی ڕابردووی خۆتی چۆن بۆ ئەکەی
گریان و فرمێسکی درۆی بۆ ئەڕێژی
ئاسانە لای تۆ ویژدانیش بنێژی
وانەزانی ئەم دنیایە بۆتۆ ڕۆژەو شەویش نایە
چۆن ئەتوانی لەم پایزە بەهار بۆ خۆت سەوز بکەی
لەسەر جەستەی بێ گیانی من ژینی تازە دروست بکەی
بڕۆ ئیتر لەم دنیایە سەرگەردان و بێ مایە بە
نە تۆ منی نە منیش تۆم داری وشک و بێ سەما بە[/size][/center]
*ببورن ناوی نوسەر نازانم