بابه‌ت: گۆزەيەكى درز بوو
زه‌مانی زوو خزمه‌تکارێک ڕۆژانه به دوو گۆزه‌وه ئاوی له کانییه‌که‌وه ده‌برده‌وه بۆ ماڵی گه‌وره‌که‌ی،گۆزه‌کانی کردبوو به دووسه‌ری دارێکهوهو داره‌که‌ی ده‌خسته سه‌ر شانه لاوازه‌کانی و به توله ڕێگا باریکه‌که‌دا به‌ره‌و ماڵه‌وه سه‌رده‌که‌وت .. ئه‌وه دیمه‌نێکی جوان بوو که ڕۆژانه دوباره ده‌بووه‌وه ..
یه‌کێک له‌و گۆزانه له‌به‌ر کۆنی درزی تێکه‌وتبوو ئاوی لێده‌ڕژا به‌و جۆره هه‌میشه خزمه‌تکار گۆزهونیوێک ئاوی ده‌گه‌یانده‌وه ماڵی گه‌وره‌که‌ی و ڕۆژانه‌ی گۆزهونیوێک ئاویشی وه‌رده‌گرت.
زۆرجار گۆزه ساغه‌که به‌سه‌ر شانی خزمه‌تکاره‌که‌وه تیله چاوی ده‌گرته گۆزه شکاوهکهو شانازی به‌وه‌وه ده‌کرد که ده‌توانێ هه‌موو ئاوه‌که بگه‌یه‌نێته ماڵه‌وه،گۆزه شکاوهکهش شه‌رمی له‌و حاڵه‌ی خۆی ده‌کرد.
دوای دوو ساڵ به‌سه‌ر شه‌رمی تاقه‌ت پڕوکێندا، ڕۆژێک گۆزه شکاوه‌که له که‌ناری ڕووباره‌که به خزمه‌تکاری وت: " شه‌رمه‌نده‌م و ده‌مه‌وێ داوای لێبوردن بکه‌م''
خزمه‌تکاره‌که به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه: '' بۆچی! هیچ ڕووی داوه؟''
گۆزه‌که دیسان وتی:'' ئه‌وه دوو ساڵه به‌هۆی شکاوی منه‌وه تۆ ناتوانی دوو گۆزه ئاو به‌ریته‌وه و پاره‌ی ته‌واوی خۆت وه‌ربگریت''
خزمه‌تکاره‌که وتی:نه‌خێر گۆزه جوانه‌که‌م من وه‌کو تۆ بیرناکه‌مه‌وه،بۆیه ده‌مه‌وێت وه‌ختێ گه‌ڕامه‌وه باش سه‌رنجی هه‌ردوو لای ڕێگاکه‌مان بده‌ی،ئه‌و کاته دوو قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م''
وه‌ختی گه‌ڕانه‌وه گۆزه شکاوه‌که ته‌ماشای ئه‌ملاوئه‌ولای ڕێگاکه‌ی کرد،بینی لای ڕێگاکه‌ی خۆی هه‌موو به‌سه‌وزایی و گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ته‌نراوه،به‌ڵام لای گۆزه ساغه‌که هه‌موو پووش و په‌ڵاشی وشک بوو
وه‌ختێ گه‌شتنه ماڵه‌وه گۆزه شکاوه‌که به‌شه‌رمه‌وه چاوه‌ڕوانی دوا قسه‌ی خزمه‌تگوزاره‌که بوو،بۆیه دوای ساتێ پشوو دان دانیشت و وتی:'' دڵگران مه‌به،بینیت ئه‌و لایهیهی ڕێگاکه که ده‌که‌وێته لای تۆ چۆن هه‌مووی به‌سه‌وزایی و گوڵ داپۆشراوه،ئه‌وه ئه‌نجامی ئه‌و دڵۆپه ئاوانه‌یه که تۆ دهیانبهخشیته ڕێگاکه،سه‌رنجتدا ئه‌و به‌ره‌وه چه‌ند وشک و بێ ژیانه،ژیان به‌بێ به‌خشین وشکه.
گۆزه‌که‌ی من.نه‌خێر نابێ تۆ هیچ کات شه‌رم له به‌خشین و باشه بکه‌ی.
له‌و ڕۆژه به‌دواوه گۆزه شکاوه‌که به‌ڕێگاکه‌دا سه‌یری گوڵه‌کانی ده‌کرد و دڵ خۆش بوو
وه‌رگيراو...........
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...
مــــــــــــادر