بابه‌ت: كه‌لار.. به‌تۆمه‌تی سه‌ربڕینی پشیله گه‌نجێك ده‌ستگیرده‌كرێت
كه‌لار.. به‌تۆمه‌تی سه‌ربڕینی پشیله گه‌نجێك ده‌ستگیرده‌كرێت
گه‌رمیان 1 تهمموز / یۆلیۆ (PNA) - دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و موبایل گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بلاَوكرایهوه و تیایدا گه‌نجێك پشیله سه‌رده‌بڕێت، له لایه‌ن پۆلیسی كه‌لاره‌وه ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگیر كرا‌و فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ وێنه‌گره‌كه‌ش ده‌رچووه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی كه‌لاری كۆن له كه‌لار سۆران محه‌ممه‌د غه‌ریب به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بلاَوكرایهوه و تیایدا گه‌نجێگ به چه‌قۆ سه‌ری به‌چكه پشیله ده‌بڕێت، توانیویانه ئه‌و گه‌نجه بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن.
غه‌ریب وتیشی: گه‌نجه‌كه خه‌ڵكی كه‌لاره و له كاتی لێكۆڵینه‌وه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له ئێستادا كه‌یسه‌كه‌ی له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا: ئه‌م گه‌نجه پێشتر چه‌ندین جار له‌سه‌ر شه‌ڕه‌چه‌قۆ و نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه ده‌ستگیر كراوه, له‌م رووه‌وه ناوبانگی له شاره‌كه ده‌ركردووه.
روونیشیكرده‌وه: فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌رچووه كه گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی به موبایل تۆمار كردووه, دواتر بلاَوی كردۆته‌وه بهلاَم تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌كه ناوی وێنه‌گره‌كه‌ی به هه‌ڵه پێداون، بهلاَم له‌ئێستادا ناوه راستیه‌كه‌یان ده‌ستكه‌وتووه و له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدان.
ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی كه‌لاری كۆن له به‌ر به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه، ئاماده‌نه‌بوو ناوی تاوانباره‌كان و ته‌مه‌ن و ورده‌كاری زیاتر بلاَو بكاته‌وه و وتی ئه‌م كاره‌یان هه‌ر بۆ یاریكردن ئه‌نجامداوه.
بلاَوبوونهوهی ئه‌و گرته ڤیدۆیه له ماڵپه‌ری كۆمهلاَیهتی فه‌یسبووك سۆزی زۆرێك له هاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستانی وروژاند
[/center]