بابه‌ت: بێخه‌وی کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هه‌ستی سۆزداری هه‌یه
بێخه‌وی کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هه‌ستی سۆزداری هه‌یه
Peyam- دامه‌زراوه‌ی "ته‌ندروستیی ده‌روونی"ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت، بێخه‌وی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی سۆزداری، ماندوویی زۆر و له‌ده‌ستدانی کۆنتڕۆڵی فیکری هه‌یه و داوای کردووه به‌دواداچوونی جددی بۆ ئه‌م کێشه‌یه بکرێت.
پێشتریش، توێژه‌ران، په‌یوه‌ندیی نێوان بێخه‌وی و خه‌مۆکی، لاوازیی سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته و نه‌خۆشیی دڵیان سه‌لماندبوو.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونیی به‌ریتانیا گوتوویه‌تی، ده‌بێت پزیشکان چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌کانی خه‌و و ئاسه‌واره‌کانی بدۆزنه‌وه و ده‌بێت پزیشکان گشتی بۆ ناسینه‌وه‌ی نیشانه‌کان و ئاسه‌واری بێخه‌وی، رابهێنرێن.
ئه‌م راپۆرته، به‌پێی توێژینه‌وه له‌سه‌ر 6800که‌س ئاماده کراوه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، 30له‌سه‌دی به‌ریتانیاییه‌کان، به جۆرێک کێشه‌ی خه‌ویان هه‌یه.
راپۆرته‌که‌ی دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی تووشی بێخه‌وین، چوار هێنده‌ی که‌سانی ئاسایی، له په‌یوه‌ندیی سۆزداری تووشی کێشه ده‌بن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م که‌سانه هه‌روه‌ها سێ هێنده‌ی که‌سانی ئاسایی، تووشی خه‌مۆکی و له‌ده‌ستدانی کۆنتڕۆڵی زه‌ین ده‌بن.
دکتۆر "دێن رۆبۆتام" به‌رپرسی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت، تووشبووانی بێخه‌وی، له‌نێوان کێشه‌کانی خه‌و و کێشه‌کانی ده‌روونی گیر ده‌خۆن.
دکتۆر رۆبۆتام گوتی: بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م کێشه‌یه، ده‌بێت چۆنایه‌تیی خه‌و باشتر بکرێت و بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م کێشه‌یه‌ش، پشتیوانیی خاوه‌نکاره‌کان، قوتابخانه‌کان و ناوه‌نده‌کانی ته‌ندروستی زۆر گرینگه.