1

بابه‌ت: من بەچەشنێک هێمنم

http://www.kurdupload.com/images/sXQWl8C1309703344/15233257934_132938090062315_222421_7030002_n.jpg
[size=16]من لە قەراغی دەریایەکدا دەوەستم و هێمنم، دەزانم هێمنیم لەو شەپۆلە دوورانە دەمپارێزێت کە بۆنی کەشتی خنکاویان لێدێت،
هێمنیم وادەکات ئەو بەلەمانە نەمبینن کە لە دوورەوە بۆ دوژمن دەگەڕێن،
هێمنیم لە بای ساردی شەو دەمپارێزێت کە بۆ مەستەکان دەگەڕێت،
لەسەر لمی کەنارەکان دادەنیشم و هێمنیم وا دەکات ئەستێرەکان نەمبینن، >>.
گەردەلوولەکان دێن و سەیری هەموو شتێک دەکەن، سەدەفی شکاو، مرواری شکاو، دڵی نەورەسی شکاو. بەڵام من نابینن،
من بە جۆرێک هێمنم کەناری دەریا نازانێت من لەوێم، با نازانێت، هەتا یەک دڵۆپ ئاوی بچکۆلانەش نازانێت،
من لەوێم. من کەسێکم کەنار و کەشتییەکان دەتوانن لەبیرمبکەن... هەموو کەسێک، هەموو شتێک، دەتوانێت لەبیرمبکات...
من لەسەر ئەو لێوارە دەوەستم و دەزانم، دەریا نازانێت، یەکێک تەماشیدەکات، کەشتییەکان تەقە لە یەکتر دەکەن و نازانن من دەیانبینم،
من بە جۆرێک هێمنم گوێم لە دەنگی خەیاڵی ماسیگرەکانە، گوێم لە دەنگی تۆڕەکانە کە ئەمشەو بەر ئاو دەکەون،
گوێم لە هێلکەی ماسییەکانە کە دەتروکێن... گەر دەتەوێت وەک من گوێت لە دەنگی خنکاوەکان بێت لە ژێر ئاودا پێدەکەنن،
گەر دەتەوێت ئاسمان نەتدۆزێتەوە، دەبێت وەکو من هێمن بیت، وەرە سەیرمکە... من بەچەشنێک هێمنم ڕوناکی نامبینێت...
بە جۆرێک هێمنم ئەستێرە نامدۆزێتەوە...[/size]

ببورن ناوی نوسه‌ر نازانم

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: من بەچەشنێک هێمنم

dast xossssssssshhhhhhhhhhhhhhhhhhhh

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: من بەچەشنێک هێمنم

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

dast xossssssssshhhhhhhhhhhhhhhhhhhh

سةر جاوان بة خير هاتى smile

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

4

وه‌ڵام: من بەچەشنێک هێمنم

ده‌سته‌كانت خۆش زۆر جوانه‌

5

وه‌ڵام: من بەچەشنێک هێمنم

bzhyt dast xosh bet

6

وه‌ڵام: من بەچەشنێک هێمنم

له‌ لایه‌ك وه‌ك په‌خشان دیته‌ پیش چاو له‌ لایه‌كی تر وه‌ك هۆنراوه‌
ده‌س خۆش وته‌كانی زۆر جوانن

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

7

وه‌ڵام: من بەچەشنێک هێمنم

Chya نووسی:

له‌ لایه‌ك وه‌ك په‌خشان دیته‌ پیش چاو له‌ لایه‌كی تر وه‌ك هۆنراوه‌
ده‌س خۆش وته‌كانی زۆر جوانن

ده‌ستی تۆش خۆشبیت  گیان

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

8

وه‌ڵام: من بەچەشنێک هێمنم

Chya نووسی:

له‌ لایه‌ك وه‌ك په‌خشان دیته‌ پیش چاو له‌ لایه‌كی تر وه‌ك هۆنراوه‌
ده‌س خۆش وته‌كانی زۆر جوانن

muhem  ba dlt bo bett:)

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

9

وه‌ڵام: من بەچەشنێک هێمنم

SPORT نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش زۆر جوانه‌

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .