بابه‌ت: به‌هێزترین و داناترین كه‌س پێمان ده‌ڵێن !
لوقمانی حه‌كیم سه‌ردانی عه‌نته‌ره‌ی كرد له وڵاتێكی تر پێی ووت:تۆ عه‌نته‌ره‌ی؟تۆ ئازاترین خه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی؟ئه‌توانی ئازایه‌تیم فێربكه‌ی؟
عه‌نته‌ره ووتی:په‌نجه‌ت بخه‌ره ناو ده‌مم و منیش په‌نجه ده‌خه‌مه ناو ده‌مته‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان له‌یه‌ك كاتدا په‌نجه‌ی یه‌كتریان گه‌ست، لوقمان یه‌كسه‌ر هاواری لێ هه‌ستا.
عه‌نته‌ره ووتی:ئه‌گه‌ر تۆ هاوارت نه‌كردایه من هاوارم ده‌كرد، ئه‌وه ئازایه‌تییه كه‌مێك خۆگر بیت تا دوژمنه‌كه‌ت خۆگری نامێنێت!
پاشان عه‌نته‌ره به لوقمانی ووت: تۆ دانای سه‌رده‌می ده‌توانی داناییم فێربكه‌یت؟
لوقمان ووتی: په‌نجه‌ت بخه‌ره ناو ده‌ممه‌وه خێرا په‌نجه‌ی گه‌ست ، عه‌نته‌ره كه‌وته هاواركردن.
لوقمان ووتی: ئه‌گه‌ر كه‌مێك بیرت هه‌بوایه ئه‌تزانی كه من ده‌ستت دهگهستم و ئازارت ده‌ده‌م، ئه‌و كاته وا به ئاسانی په‌نجه‌ت نه‌ئه‌خسته ناو ده‌مم!
به‌راستی دانایی ئه‌مه‌یه ئه‌بێت پێش ئه‌وه‌ی بچیته ناو بیره‌وه بزانیت چۆن دێت.
FB
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !