بابهت: من شێتم یان تۆ سەیری ؟
[center]من شێتم یان تۆ سەیری ؟
تیناگەم من شێتم یان تۆ سەیری
بەو ھەڵسوکەوتە سەیرانەت بەردی گەورە لەدڵمەگری
پیتوایە شایستەی ئەوەم بەم جۆرە ئازارم بدەیت
تۆ بەراستی خۆت ھەروایت یان پیت خۆشە ئازارم بەیت
کەلێم دوری وەک و شێتی تەنھابیرم لەلای تۆیە
ئەڵێم ئەبیت ئێستا چیبکات ھەنگاوەکانی بۆ کوێيە
ھەر ئەی ڵیم و ئەیڵیمەوە تۆ بڵێيت کەبیرم بکات
یان بۆساتیک حەرفیکیشم بە بەردەمیا گوزەربکات
ئەوساتانەی کەنزیکین بەشەرکردن ئەیبەینە سەر
تۆتەنھا کارت ئەوەیە دڵم پڕبکەیت لەئازار
دووری و نزیکیت ئازارە پیم خۆشە تۆم بیر چیتەوە
پیت بە پیتی ناوەکەشت لەدڵما کاڵببیتەوە
بەڵام چیبکەم کەئەتبینم کینەی دڵم ئەتوێتەوە
خۆشەویستیت جاريكى تر لە دڵما نوى ئه بێته وه
رۆژان نەوزاد
[/center]
ئینسان بهرگهی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئهنێت به عیشقهوه !!!