بابه‌ت: دروستكردنى په‌یكه‌ری كه‌روێشك به 30 هه‌زار قاپ
دروستكردنى په‌یكه‌ری كه‌روێشك به 30 هه‌زار قاپ
[imgr]http://www.kurdistantv.net/files/articl … 065300.jpg[/imgr]
KTV ...
.. به پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى " چاینا ده‌یلى "،له سه‌ر زارى میدیاكانى چین ، له رێگاى به‌كارهێنانى 30 هه‌زار قاپه‌وه ، په‌یكه‌رێكى گه‌وره‌ى كه‌روێشكێك دروستكراوه ، كه بۆته جێى سه‌رنجى هه‌مووان.
به‌و 30 هه‌زار قاپه ، په‌یكه‌رێكى گه‌وره‌ی، كه‌روێشكێكى زه‌به‌ڵاح و گه‌وره دروستكراوه كه سه‌رنجى هه‌موو گه‌شتیاران و خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته‌ى به‌لاى خۆیدا راكێشاوه.
جێى ئاماژه‌پێدانه ، ئه‌و په‌یكه‌ره گه‌وره‌یه له چواریانى " جینگ زژن" له پارێزگاى " جیانگژى" دانراوه. هه‌روه‌ها هۆكارى دروستكردنى ئه‌و په‌یكه‌ره گه‌وره‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مساڵ به ناوى كه‌روێشك ناونراوه و چینیه‌كان پێیان وایه كه په‌یكه‌رى ئه‌و كه‌روێشكه خۆشبه‌ختیان بۆ به دیارى دێنێت.