1

بابه‌ت: ئافره‌تی موسلمان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ...

ئافره‌تی موسلمان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا

خوشكی به‌ريزم وا مانگيكی زؤر پیرؤز به‌ریوه‌یه‌، پيویسته‌ به‌ ده‌رونيكی پر له‌ باوه‌ره‌وه‌ پيشوازی لئ بكه‌یت و هه‌ولی ئه‌وه‌ بده‌ییت كه‌ كاری چاكه‌ی زؤر تيدا بكه‌ییت، چونكه‌ ئه‌و مانگه‌ پیرؤزه‌ فه‌زلی زؤره‌ و نابيت مرؤفی ژیر و دانا كه‌مته‌رخه‌می تیدا بكات، به‌لكو ده‌بيت هه‌موو خوله‌ك و چركه‌یه‌كی ئیستغلال بكريت بؤ په‌رستش و به‌ندایه‌تی
_
وه‌ پيویسته‌ خوشكی موسلمان هه‌موو كاته‌كانی ئه‌و مانگه‌ پیرؤزه‌ له‌ گويرایه‌لی خوای گه‌وره‌ به‌كار بهينيت، وه‌ نابيت كاری نيو مال وای لئ نه‌كات نويژه‌كانی له‌كاتی خؤییدا نه‌كات و بئ به‌شی بكات له خويندنه‌وه‌ی قورئانی پیرؤز و كردنی نويژه‌ سوننه‌ته‌كان
_
هه‌روه‌ها با ده‌رچونی بؤ ده‌ره‌وه‌ی مال و سه‌ردانی كه‌س و كاری به‌ شه‌ودا وای لئ نه‌كات كه‌ بئ به‌شی بكات له‌ شه‌و نويژ و دوعاو پارانه‌وه‌
_
خوشكی موسلمان جه‌نابت روناكه‌ره‌وه‌ی خيزانه‌كه‌تی و مامؤستای منداله‌كانتی، بؤیه‌ پيویسته‌ ببیت به‌ سه‌رمه‌شقيكی جوان ريك و پيك بؤیان، وه‌ ده‌توانیت وا له‌ منداله‌كانت بكه‌ییت كه‌ هه‌ست به‌ گه‌وره‌یی مانگی ره‌مه‌زان بكه‌ن و هانیان بده‌ییت بؤ رؤژوو بوون و باسی ئه‌وه‌یان بؤ بكه‌ییت كه‌ رؤژوو بوون له‌و مانگه‌ زؤر فه‌زلی هه‌یه‌، پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت كل عمل بن آدم له إلا الصوم فإنه لي وأنا أجزي به  ،رواه البخاري ومسلم
_
_
خوشكی به‌ريزم فه‌رموو له‌گه‌ل ئه‌م چه‌ند خاله‌ی خواره‌وه‌، به‌ هیوای ببيته‌ مایه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی چاك بؤ سوود وه‌رگرتن له‌ مانگی ره‌‌مه‌زان
_
یه‌كه‌م ، ئافره‌ت و خويندنوه‌ی قورئانی پیرؤز ، بيگومان مانگی ره‌مه‌زان مانگی قورئانه‌، بؤیه‌ پيویسه‌ كاتيكی باشی بؤ دیاری بكه‌ییت بؤ خويندنه‌وه‌ و تيگه‌یشتن لئ ی ،خوشكی موسلمانم بزانه‌ كه‌وا پيشینی چاكی ئه‌م ئوممه‌ته ره‌حمه‌تی خوایان لئ بيت ‌ئه‌گه‌ر مانگی ره‌مه‌زان بهاتایه‌ ئه‌وه‌ وازیان له‌ وه‌رگرتنی فه‌رموده‌وه‌ و زانستی شه‌رعی ده‌هينا و خه‌ریكی قورئان خويندن ده‌بوون
_
دووه‌م ، ئافره‌ت و به‌خشین ،خوشكی به‌ريزم پاره‌ ببخشه‌ له‌ ريگای خوای گه‌وره‌، وه‌ چاوت به‌ برا و خوشكه‌ موسلمانه‌‌ هه‌ژاره‌كانه‌و ببيت، وه‌ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی پيغه‌مه‌به‌ری خوا‌ صلى الله عليه وسلم به‌ بیری خؤتی بهينه‌وه كه‌ ده‌فه‌رمويت ‌يا معشر النساء تصدقن فإني رأيتكن أكثر أهل النار ،رواه البخاري ومسلم
_
سئ یه‌م ، ئافره‌ت و نزا و پارانه‌و و دوعا كردن ،هه‌ول بده‌ ئه‌و دوعایانه‌ ئاماده‌ بكه‌ییت كه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ته‌وه‌ هاتوون، وه‌ بزانه‌ كه‌ رؤژووان دوعایان وه‌رگیراوه‌ ، بؤیه دوعا بؤ خؤت و دایك و باوكت و ميرده‌كه‌ت و منداله‌كانت بكه‌، وه‌ ئاگادار به‌ كه‌ دوعا له‌ منداله‌كانت نه‌كه‌ییت چونكه‌ دوعای دایك و باوك له‌ منداله‌كانیان موسته‌جابه‌ هه‌روه‌ها دوعا بؤ برا و خوشكه‌ موسلمانه‌كانت بكه‌
_
چواره‌م ، ئافره‌ت و سه‌ردانی دایك و باوك و خزمان ،مانگی ره‌مه‌زان هه‌ليكی زؤر چاكه‌ بؤ پاككردنه‌وه‌ی ده‌رونه‌كان و پته‌و كردنی باری كؤمه‌لایه‌تی، هه‌ول بده‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ییت به‌ خزمه‌كانته‌وه‌ له‌ ريگه‌ی ته‌لیفونه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پيت نه‌كرا سه‌ردانیان بكه‌ییت، به‌ تایبه‌ت دایك و باوكت
_
پينجه‌م ، ئافره‌ت و هه‌ستانه‌وه‌ بؤ شه‌و نويژ ،هه‌ول بده‌ به‌ رؤژ خؤت زؤر ماندوو نه‌كه‌یت، بؤ ئه‌وه‌ی بتوانیت هه‌ستیت له‌ شه‌ودا بؤ شه‌و نويژ و خويندنه‌وه‌ی قورئانی پیرؤز و دوعا كردن ، وه‌ فه‌رموده‌ی پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به‌ بیری خؤتی بهينه‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رمويت من قام رمضان إيمانًا واحتسابًا غفر له ما تقدم من ذنبه ،رواه البخاري ومسلم
_
شه‌شه‌م ، ئافره‌ت و نويژ كردن له‌ مزگه‌وت ،ئه‌گه‌ر بؤت كرا نويژی ته‌راویح له‌ مزگه‌وت ئه‌نجام بده‌، به‌لام ده‌بيت ره‌چاوی مه‌رجه‌كانی ده‌رچون بكه‌ییت، وه‌ ئه‌گه‌ر بؤت نه‌كرا ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ له‌ مالی خؤت نويژه‌كان بكه‌یت، چونكه‌ بيوتهن خير لهن
_
حه‌وته‌م ، ئافره‌ت و ئاشگه‌ مطبخ ،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لا يُحِبُّ الْمُسْرِفِين، الأعراف٣١، واته‌ نابيت زیاده‌ره‌وی بكه‌یت له‌ ئاماده‌كردنی چيشت و جؤره‌كانی خواردن، به‌ شيوه‌یه‌ك ببيته ‌مایه‌ی خه‌رج كردنی پاره‌یه‌كی زؤر و فه‌وتاندنی كات، وه‌ هه‌ول بده‌ له‌كاتی دروست كردنی چيشت گوئ له‌ قورئانی پیرؤز بگریت
_
_
خوشكی موسلمان داواكارم كه‌وا ئه‌م ره‌مه‌زانه‌ی ئه‌مسال جیاوازيكی هه‌بيت له‌ ره‌مه‌زانه‌كانی تر و بتوانه‌ گؤرانكاری به‌سه‌ر خؤتا بهينیت
_
له‌ كؤتاییدا داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ رؤژ و شه‌و نويژو كرده‌وه‌ چاكه‌كانمان لئ قه‌بول بكات

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين 


نوسینی
پشتیوان سابیر عزیز
بيداجوونةوةى
بةريوبةرايةتى سايتى ئيسلام كورد

2

وه‌ڵام: ئافره‌تی موسلمان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ...

هه‌موویم خوێنده‌وه‌ ئه‌وانه‌ی باست كرد جگه‌ له‌وه‌:

حه‌وته‌م ، ئافره‌ت و ئاشگه‌ مطبخ ،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لا يُحِبُّ الْمُسْرِفِين، الأعراف٣١، واته‌ نابيت زیاده‌ره‌وی بكه‌یت له‌ ئاماده‌كردنی چيشت و جؤره‌كانی خواردن، به‌ شيوه‌یه‌ك ببيته ‌مایه‌ی خه‌رج كردنی پاره‌یه‌كی زؤر و فه‌وتاندنی كات، وه‌ هه‌ول بده‌ له‌كاتی دروست كردنی چيشت گوئ له‌ قورئانی پیرؤز بگریت

ئه‌وانی تر نه‌ك ته‌نها بۆ ئافره‌ت به‌ڵكو بۆ هه‌موو كه‌سیكه‌  گه‌وره‌و پیر و ئافره‌ت و پیاو و گه‌نج ... ئیتر هه‌موو جۆر كه‌سیكی ئه‌م دنیاییه‌ ، خوای گه‌وره‌ كار ئاسانیمان بۆ بكات ، انشاءالله‌ ئه‌م ساڵ مانگێكی پر له‌ خیر و خۆشی ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك:)

ده‌ست خۆش به‌ڕێز شه‌ره‌فخان بابه‌تێكی به‌سووده‌ بژی..

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

3

وه‌ڵام: ئافره‌تی موسلمان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ...

ئایه نووسی:

هه‌موویم خوێنده‌وه‌ ئه‌وانه‌ی باست كرد جگه‌ له‌وه‌:

حه‌وته‌م ، ئافره‌ت و ئاشگه‌ مطبخ ،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لا يُحِبُّ الْمُسْرِفِين، الأعراف٣١، واته‌ نابيت زیاده‌ره‌وی بكه‌یت له‌ ئاماده‌كردنی چيشت و جؤره‌كانی خواردن، به‌ شيوه‌یه‌ك ببيته ‌مایه‌ی خه‌رج كردنی پاره‌یه‌كی زؤر و فه‌وتاندنی كات، وه‌ هه‌ول بده‌ له‌كاتی دروست كردنی چيشت گوئ له‌ قورئانی پیرؤز بگریت

ئه‌وانی تر نه‌ك ته‌نها بۆ ئافره‌ت به‌ڵكو بۆ هه‌موو كه‌سیكه‌  گه‌وره‌و پیر و ئافره‌ت و پیاو و گه‌نج ... ئیتر هه‌موو جۆر كه‌سیكی ئه‌م دنیاییه‌ ، خوای گه‌وره‌ كار ئاسانیمان بۆ بكات ، انشاءالله‌ ئه‌م ساڵ مانگێكی پر له‌ خیر و خۆشی ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك:)

ده‌ست خۆش به‌ڕێز شه‌ره‌فخان بابه‌تێكی به‌سووده‌ بژی..

سوپاس به‌ریزی خوشكی گه‌وره‌م .........
خوشحال  بووم كه‌ به‌دلت بوو

4

وه‌ڵام: ئافره‌تی موسلمان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ...

دەست خۆش ،،بابەتەکی زۆر بە سوود بوو چەند خالێکی تیابوو کە بۆ پیاوانیش دەست دەدا big_smile

بابەتەکی جوان بوو ،،بەردەوام بە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5

وه‌ڵام: ئافره‌تی موسلمان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ...

ده ست خوش بابه تيكى زورجوانة خوا خيرت بنوسيت بزيت براكه م

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

6

وه‌ڵام: ئافره‌تی موسلمان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ...

ده‌ستان خوش ......خوشحالم كه‌ به‌دلتان بوووووووووو