بابه‌ت: چەند پرسیارێكی جیاواز لە بارەی رەسم و گۆرانی
[size=16]چەند پرسیارێكی جیاواز لە بارەی رەسم و گۆرانی
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
... 1- ئایا رەسم گرتن حەرامە ؟؟
2-زۆرشت لای مامۆستایانی بەرێزی سەلەف حەرامە بۆ نمونە رەسم گرتن لەهەمان كات دا لای مامۆستایانی جگە لە سەلەف بە حەرامی نازانن ئایا ئێمە بەگوێی كام لا بكەین كە هەردوولاش بەڵگەی تەواوی پێیە ؟
3- ئایا گۆرانی حەرامە ؟
والسلام علیكم ورحمة الله .. وجزاكم الله خيرا
و علیك السلام ورحمة الله وبركاته
به‌نیسبه‌ت وێنه‌گرتن ئه‌بێت به دوو به‌شه‌وه :
یه‌كه‌میان : وێنه‌كێشانی كیانداران به‌ده‌ست ، كه‌ئه‌مه‌یان كارێكی حه‌رامه زۆر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هاتووه له‌سه‌ری كه تاوانێكی گه‌وره‌یه .
دووه‌م : وێنه‌گرتن به ئامێری فۆتۆگرافی ، ئه‌مه‌یان زۆربه‌ی زانایان فتوایان داوه كه حه‌رام نیه ، به‌و مه‌رجه‌ی وێنه‌ی ناشه‌رعی پێنه‌گیرێت .
به‌نیسبه‌ت گۆرانی :
ئه‌گه‌ر گۆرانیه‌ك ره‌قص و سه‌مای تێدابێت یان هه‌ر شتێكی ناشه‌رعی تێدا ده‌ربكه‌وێت ، وه‌یان گۆرانیه‌ك كه هانی ئینسان بدات بۆ كاری ناشه‌رعی ، یان موسیقایهك ذهوق و ئاره‌زووی كاری ناشه‌رعی ئینسان بجوڵێنێت ئه‌وه حه‌رامه .
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش حه‌رام نیه ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌مانه‌ی تێدا نه‌بوو . و الله أعلم
وەڵام دراوەتەوە لەلایەن بەرێز (م.عبدالحمید محمد أمین)[/size]
اسلام كورد