بابه‌ت: “خێزانێك بۆ فرۆشتن”
س:سه‌ربه‌ست
هاوڵاتیه‌كی میسری به‌هۆی خراپی گوزه‌رانیه‌وه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌مه‌یدانی ته‌حریر به‌مه‌به‌ستی فرۆشتن ده‌خاته زیاد كردنێكی ئاشكراوه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لئان-ی ئه‌لكترۆنی میسری له‌هه‌واڵێكی سه‌رنج راكێشدا بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتیه‌ك له‌مه‌یدانی ته‌حریری شاری قاهیره لافیته‌یه‌كی داناوه‌و له‌سه‌ری نووسیوه خێزانێكی میسری بۆ فرۆشتن.
عه‌بدول ناسر حلفی ئه‌و هاوڵاتیه‌ی كه به‌نیازه خێزانه‌كه‌ی بفرۆشێت به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، به هۆی خراپی گوزه‌ران و ئه‌و بارودۆخه‌ی له وڵاته‌كه‌یدا هاتۆته ئاراوه بڕیاریداوه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كه‌له 6 كه‌س پێكهاتوون له زیاد كردنێكی ئاشكرادا بفرۆشێت.
رۆژنامه‌كه وێنه‌ی ئه‌و لافیته‌یه‌ی بڵاو كردۆته‌وه له‌سه‌ری نووسیوه، خێزانیێكی میسری له‌شه‌ش كه‌س پێكهاتووه‌و له‌ته‌مه‌نی 7 ساڵیه‌وه تاوه‌كو 44 ساڵی تێدایه بۆ فرۆشتن، به‌هه‌ر نرخێك بێت، وه به‌هه‌ر وڵاتێكیش بێت، به‌ڵام باشتر وایه كوڕه مام بێت، واته هاوڵاتی میسر یان وڵاتێكی عه‌ره‌بی بێت