بابه‌ت: عــشـــق و گـــــــــوڵ..!!
[size=21]ووتم ئــــه‌و گــوڵهی مـــن خۆشــم ئه‌وێ
لـــه‌به‌ر سهودایـــی ئه‌و تێر نـانوم شه‌وێ
تـــاقـــــه گوڵێکــــه و نیـــه لـــه گـــوڵــــزار
شـــۆخ و چــــاو مــهسته، ناسک و نازدار
گـــــوڵێکه و بــه‌ری دوو لیمۆن زه‌رد کــــاڵ
گـــهش و بــۆن خۆشن، به درێژایی ساڵ
گـــــوڵێکه و وێنـــــهی نیــــــه لـــه دونیــــا
جوانتر له گشت گــــوڵ ئه‌وه بــــه تهنیــــا
هــــهمیشـــه وێنه‌ی وا لـــهبــــهر چــــاوم
هـــۆی عـــهشقـــی ئه‌وه تــا ئێستا ماوم
ســــۆز و ســهودای ئـــه‌و لــه دڵمـــا بووه
بــۆیــــه ئـــه‌م دڵــــــه هیچ پیر نـــهبــــووه
دڵ کـــه زامـــدار بوو بـــــه برژانگـــی یـــار
خۆشی عه‌شقی چه‌شت له ئێش و ئازار
ئـــه‌و دڵــــــه ئیتر نــامـــرێ ئهمێنـــێ
دوای دووســهد ساڵ جلیـوه ئه‌نوێنێ
به‌لام داخـــهکــهم منـــــی چاره‌ڕه‌ش
له باخی گوڵان بێ به‌ری و بێ به‌ش
ته‌واو به‌دبه‌خت و دڵ پر ئـــهسرینــــم
هـــهنـــاسه سارد و دایم غهمگینـــم
جێی گوڵــم دڵمه کــهچـی دووره لێم
بۆیه عه‌وداڵ و بـــێ ســـرهوت و جێم
خه‌مباری و ماتیـــــم هی دیلی گوڵه
ئه‌و تاقه گوڵه‌ی جێـــی مێشک و دڵه
ناوی نووسه‌ر نازانم:)[/size]
کــه‌سـێـک نـیـه بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره
شـــه وانــه هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]