بابه‌ت: داوای لێبوردن كردن، ئافرت له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌پارێزێت
[size=21]داوای لێبوردن كردن، ئافرت له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌پارێزێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر ئه‌سته‌مه پیاو داوای لێبوردن بكات، به‌ڵام زانایان له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریانخستووه، داوای لێبوردن كردن، ئافرت له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌پارێزێت. به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی تلیگراف، زانایان له كۆلیژی وۆركستێری پزیشكی سه‌ر به زانكۆی ماساشوستن، رایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پیاو دوای هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی له‌گه‌ڵ ئافره‌ت، داوای لێبوردنی لێنه‌كات، ئه‌وه پاڵه‌په‌ستۆی ئافره‌ته‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ یا خود جه‌ڵته‌ی مێشك دێته ئاراوه. ئه‌و زانایانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه ئافره‌تان له‌گه‌ڵ بیستنی "داوای لێبوردن ده‌كه‌م" هێور ده‌بنه‌وه و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان بۆ ئاستی سروشتی داده‌به‌زێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر 29 پیاو و 59 ئافره‌ت ده‌ركه‌وتووه. له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه كه 5 خوله‌كی خایاندووه، داوایان لێكراوه كه به خێرایی تووڕه ببن، و زانایان به گووتنی "دیاره تووڕه‌ی بوونی تۆ به رێژه‌ی پێویست نییه" زیاتر ئه‌وانیان تووڕه كردووه. دوای دوو خولهك زانایان داوای لێبوردنیان له نیوه‌ی پیاو و ئافره‌ته‌كان كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه ئافره‌تان خێراتر هێور ده‌بنه‌وه و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان به رێژه‌ی 20% له پیاوان بۆ ئاستی سروشتی دابه‌زیووه. یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌وان گووتی: ئه‌و لێكۆڵینه‌وه، سوودی لێبوردن و داوای لێبوردن كردن، ده‌رده‌خات.
وه‌رگیراو...
[/size]
کــه‌سـێـک نـیـه بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره
شـــه وانــه هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]