بابه‌ت: مریشكێكی چوار قاچ، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌مووان
مریشكێكی چوار قاچ، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌مووان
(PNA) - میدیا فه‌رمییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، هه‌واڵی بوونی مریشكێكی چوار قاچیان بڵاوكرده‌وه كه بووه‌ته هۆی سهرسورِمانی هه‌مووان.
ئاژانسی ئهسۆشهیتیت پرێس بڵاوی كردۆته‌وه له یه‌كێك له كێڵگه‌كانی فه‌ڵه‌ستین مریشكێك چوارقاچی هه‌یه.
به پێی راپۆرتێكی ئه‌و ئاژانسه، خاوه‌نی ئه‌و مریشكه چوار قاچه رایگه‌یاندووه, ئه‌و مریشكه به‌هۆی تووشبوون به چه‌ند گرفتێك له جیناته‌كانی رووبه‌رووی ئه‌و جۆره گرفته بۆته‌وه.
بوونی مریشكێك به چوار قاچی له‌یه‌كتر جیاواز، بۆته هۆی سه‌رنج راكێشان و سهرسورِمانی هه‌مووان.
پسپۆران ئێستا سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر چۆنێتی دروستبوونی و گۆرِانكاری له‌و مریشكه چوار قاچهدا.
[/center]