1

بابه‌ت: چـــاكـــه‌ نـــابـــیـــنـــم

چاكه‌ نابینم


حافزی شیرازی

.

.


چاكه‌ نابینم له‌ كه‌سدا، چاكه‌كاران بوونه‌چی؟
بۆ نه‌ما دۆستایه‌تی، هاواڵ و یاران بوونه‌چی؟

لێڵ بوو سه‌رچاوه‌ی ژیان كوا خدری زینده‌ی خۆشقه‌ده‌م
خوێن تكا تك تك له‌ گوڵ، هه‌وری به‌هاران بوونه‌چی؟

سه‌دهه‌زاران خونچه‌ پشكووت و مه‌لێك ده‌نگی نه‌هات
عه‌نده‌لیبان چیان به‌ سه‌ر هات و هه‌زاران بوونه‌چی؟

ساڵه‌هایه‌، ده‌رنه‌چووه‌ له‌علێك له‌ كانگه‌ی پیاوه‌تی
تیشكی خۆر و هه‌وڵی با و هاتی باران بوونه‌چی؟

زوهره‌سازێك ناژه‌نێ خۆش، یانی سووتا عوده‌كه‌ی؟
نێتی هیچكه‌س هه‌ستی مه‌ستی مه‌یگوساران بوونه‌چی؟

هیچكه‌سێ ناڵێ كه‌ مافی دۆستی نابێ ون ببێ
چیان به‌رسه‌رهاتووه‌ ئه‌مه‌گناسان و یاران بوونه‌چی؟

شاری یاران بوو و جێگه‌ی مێهه‌ره‌بانان بوو وڵات
مێهره‌بانی كه‌ی به ‌سه‌رچوو، شاریاران بوونه‌چی؟

كه‌وتووه‌ له‌و نێوه‌دا، گۆی سه‌رفرازی و گه‌وره‌یی
نایه‌ته‌ مه‌یدانێ هیچكه‌س، شۆڕه‌سواران بوونه‌چی؟

حافز، ئه‌سراڕی خودایی كه‌س نییه‌ بیزانێ، وست!
كوانێ جێی پرسه‌ كه‌ ده‌وری ڕۆژگاران بوونه‌چی؟

وه‌رگێڕانه‌وه‌: هێرش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: چـــاكـــه‌ نـــابـــیـــنـــم

شیعرێکی زۆر جوانه‌ ، ده‌ستی تۆ و وه‌رگێریش خۆش بێت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3

وه‌ڵام: چـــاكـــه‌ نـــابـــیـــنـــم

هۆنراوەیەکی جوانە ،دەستی تۆو نووسەریش بەردەوامبێ

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4

وه‌ڵام: چـــاكـــه‌ نـــابـــیـــنـــم

من بوية حةزم له شيعره كانى حافزه جونكه تام و جيزى تايبه تيم بي دة به خشن

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]