بابه‌ت: یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی 352 باشترین یانه‌كانی جیهان دێت
[size=16]یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی 352 باشترین یانه‌كانی جیهان دێت
(PNA) - رۆژی یه‌كشه‌ممه یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مێژوو و ئامار( IFFHS) ریزبه‌ندی مانگانه‌ی باشترین یانه‌كانی جیهان بۆ مانگی شه‌ش راگه‌یاند.
له‌م ریزبه‌نده ته‌نیا یه‌ك یانه‌ی عێراق بوونی هه‌یه ئه‌ویش یانه‌ی هه‌ولێره، كه له ریزبه‌ندی 352ی باشترین یانه‌كانی جیهان دێت به كۆكردنه‌وه‌ی 62 خاڵ و جیاواز له‌گه‌ڵ ریزبه‌ندی مانگی پێنج یانه‌ی هه‌ولێر 16 پله هاتووه پێش كاتێك مانگی رابردوو له ریزبندی 368ی جیهان بوو.
له‌م ریزبه‌نده نوییه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر له پێش گه‌وره‌ترین یانه‌كانی ئه‌وروپا وه‌كو هامبۆرگ ئه‌ڵمانی و وێست هام-ی ئینگلیزی و ویگان ئینگلیزی و مایۆركای ئیسپانی و لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مه‌ریكی دێت و چه‌ندین یانه‌ی تری ئه‌فریقیا و ئه‌مه‌ریكای باشوور و ئه‌وروپا دێت، هه‌ر له هه‌مان ریزبه‌نده یانه‌ی هه‌ولێر له ریزبه‌ندی 30 یه‌م باشترین یانه‌كانی ئاسیا دێت و له ریزبه‌ندی 22ی باشترین یانه‌كانی عه‌ره‌بی دێت ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی تره بۆ یانه‌ی هه‌ولێر، كه بتوانێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌م پێشكه‌وتنه به‌خۆیه‌وه ببینێت.
له لایه‌كی تره‌وه یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌ر له پێشه‌نگی باشترین یانه‌كانی جیهان دێت به كۆكردنه‌وه‌ی 317 خاڵ و یانه‌ی ریال مه‌درید له پله‌ی دووه‌م دێت و یانه‌ی پۆرتۆ له پله‌ی سێیه‌م دێت و یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتد له پله‌ی چواره‌م دێت.
ئه‌م ریزبه‌نده پشت به ئه‌نجامی یانه‌كان له خوله‌كانی ولاَتهكانیان و پاڵه‌وانێتیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و جامی یه‌كێتی ئاسیا و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا و جامی یه‌كێتی ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌مه‌ریكای باكوور ده‌بستێت.
[/size]
[/center]