بابه‌ت: دایكێكی پیر هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێ بۆ ڕزگاركردنی كوڕه‌كه‌ی ..!!
[size=16]دایكێكی پیر هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێ بۆ ڕزگاركردنی كوڕه‌كه‌ی
دایكێكی ته‌مه‌ن (55) ساڵه‌ی چینی، له‌ناوه‌ڕاستی چین ماوه‌ی (10) كیلۆمه‌تر به پێی ده‌بڕێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی، تا بتوانێ پارچه‌یه‌ك له جگه‌ری ببه‌خشێ به كوڕه‌كه‌ی و گیانی ڕزگار بكات، ئاژانسی هه‌واڵی نوێی (شینگوا)ی چینی ڕایگه‌یاند كه (تشین ی‌و رۆنج) زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تری به‌پێ بڕیوه، دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی كه كوڕه‌كه‌ی (های بین) كه (31) ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی پێویستی به چاندنی جگه‌ر هه‌یه، به‌ڵام جهری ئه‌و به كه‌ڵكی نه‌هاتووه، چونكه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له چه‌وه‌ری ده‌وری داوه.
بۆیه ئاژانسه‌كان ڕوونیان كرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان له مانگی (فبرایه‌ری)ی ڕابردوو ده‌رباره‌ی جگه‌ره‌كانی پێیان ڕاگه‌یاندبوو، بڕیاری دا كه هه‌وڵ بدات، بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه باری ته‌ندروست و شێوه‌ی ته‌واوی، بۆیه ماوه‌یه‌كی زۆر له نزیك ماڵه‌كه‌ی ڕۆژانه هاتوچۆی كردووه، وهسیستهمێكی توندی خۆراكی په‌یڕه‌و كردووه، وه‌خواردنی برنج و سه‌وزه‌ی كه‌مكردۆته‌وه، تاوه‌كو توانی (8)كگم كێشی دابه‌زێنێ.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێ: ئه‌م ئافره‌ته له (19)ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو پشكنینێكی پزیشكی ئه‌نجام دا ، وه پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووه كه جگه‌ره‌كه‌ی شێوه‌ی نموونه‌یی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه.
بۆیه دایكه‌كه چووه نهشتهرگهریهكهو ماوه‌ی (14) سه‌عات له‌ناو نه‌شته‌رگه‌ریدا بوو، بۆیه كردنی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ش له نه‌خۆشخانه‌ی (تونج جی) سه‌ر به زانكۆی (هانغتشۆ) بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له ((ووهان)) به‌شێك له جگه‌ری به‌خشی به كوره‌كه‌ی.
وه ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه (تشین) به‌شێك له جگه‌ری به‌خشیوه به كوڕه‌كه‌ی كه ماوه‌ی (12) ساڵه به‌ده‌ست نه‌خۆشی (ویلسۆن)ه‌وه ده‌ناڵێنێ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی لادانێكی جینی تووشی هاتووه‌و بووه‌ته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له (مس) له‌لاشه‌ی كه ده‌توانی بێته هۆی شیبوونه‌وه‌ی جگه‌ر.
وهنهشتهرگهر (تشن شیاو بینغ) شاره‌زا له چاندنی پارچه‌كانی له‌ش وتی: نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه به زنجیره‌یی ئه‌نجام دراوه، كه به‌شێك له جگه‌ری هێڵدراوه كه له‌گه‌لأ به‌شه جگه‌ره‌كه‌ی دایكی كه بۆی چێندراوه كاربكات.
وه ووتی: له‌وانه‌یه ئه‌مه بێته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر بژیت، بۆیه نه‌خۆشخانه‌كه‌ش بۆ ئه‌و كاره پیرۆزه‌ی دایكه‌كه له ته‌واوی تێچوانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه خۆش بوو .[/size]
وه‌رگیرانی:یعقوب الراوی
یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
تیبینی:
نوسه‌ر خوی پیشكه‌شی به یانه كرد