بابهت: ناخى پاک کورترین رێگایە بۆ بەختەوەرى: بە پێنووسى: حاجى کاروان ...
[size=16]ناخى پاک کورترین رێگایە بۆ بەختەوەرى: بە پێنووسى: حاجى کاروان ...
مەملەکەتى هەموو مرۆڤێک ناخێتى هەمووشمان هەوڵى ژیانێکى پڕ لەبەختەوەرى دەدەین تاوەکو بەدەستى بێنین، ناخى هەموو مرۆڤێک ئەو کانیاوەیە کەهەستى لێ هەڵدەقوڵێت .. لەوێوە نەخشى ژیان دەسازێنین و دەبێتە ڕێ نیشاندەر، بۆیە دەکرێ بپرسین لەخۆمان خاوەن چ ناخێکین؟ ڕق و کینە .. یاخود خۆشەویستى .. خێر یان شەڕ .. ترس یان جورئەت و ئازایەتى .. حەزت بەخێرو خۆشى دەورو بەرتە یاخود نا ..؟؟
ناخت پڕلەباوەڕ و خۆشەویستى خودایە یاخود خاڵیە لەم خۆشەویستییە پڕ بەها و مەزنە؟ئاخۆ جوانى و چاکى و پاکى زاڵە بەسەر ئەو مەملەکەت و هەست و نەستتەوە یاخود نا؟ بۆیە زۆر پێویست و گرنگە مرۆڤ خۆى بناسێت و بزانێت خاوەن چ ناخێکە ..!!
ئەگەر لەناخەوە تۆ کەسێکى رووخاو ببیت بێگومان دڵت بەخۆشیەکانى ژیان ئاوناخواتەوەو بەردەوام کەسێکى دوودڵ و رەش بینیت و چاویلکەى بێزارى و تارمایى دیدەکانت دەگرن و هەست بەترووسکاییەک لەرووناکى ناکەن، ئەگەر بێت و بەگومانەوە بڕوانیتە دەوروبەرت ئەوا ناحەز بۆخۆت دروست دەکەیت .. کەواتە بۆ ئەوەى ناخێکى ئاسودەو بەختەوەر و حەساوە و پڕئارامیت دەست کەوێت و خۆت لەبێزارى و شڵەژان و دوودڵى بپارێزیت، ئەم چەند خاڵە بکە بە سەرچاوە و ئاوێنە و بەرنامەى ژیانت و کارى لەسەر بکە:-
1-خواى گەورە لەناخى هەموو مرۆڤێک لایەنى باش و خراپى دروست کردووە[ونفس وما سواها فألهمها فجورها وتقواها قد افلح من زکاها وقد خاب من دساها] .. واتە:ئەو دەروونەى مرۆڤ هەیەتى تیایدایە خراپەو چاکەکارى .. کەسى براوە ئەوکەسەیە کەهەوڵى پاکژکردنى دەدات و خاوێنى دەکاتەوە،ئەم ئایەتەئەوە دەسەلمێنى مرۆڤ دەبێت کار لەسەر لابردنى ژەنگ و ژارى گوناهو نارەحەتیەکان بکات لەسەردەروون و ناخى و پێویستە گیانێکى پاکى هەبێ.. ناخ پاکیش بریتى یە لە خاوەن بیرۆکەى جوان و نیەتى پاک و خاوێن و خاڵى لەتاوان، بۆیە پێغەمبەرى خوداسەلات و سەلامى خواى لەسەربێت، پەنا دەباتە بەر خواى گەورە ئەم نزایە دەکات تاوەکو ئێمەش بیکەین بە مەنهەج و دروشمى رۆژانەمان [اللهم زکي نفسي تقواها انت خیر من زکاها انت ولیها ومولاها]کەواتە یەکەم شت بۆ گەیشت بەناخى پاک بریتیەلە[پارێزگارى]بەواتاى خواناسى وخوا ویستى و هەست کردن بەچاودێرى خواى گەورە .
2- لەناختەوە خۆت لەکینەو بوغز دووربگرە بەرامبەر بەخەڵکان و رقت لەکەس نەبێتەوەو گیانى لێبووردن زاڵ بێت بەسەر نەفس و هەڵس و کەوتت بەردەوام ئەم نزایە بکە[ربنا لاتجعل فى قلوبینا غلاً للذین امنوا].......واتە:خودایە بەرامبەر هیچ باوەڕدارێک دڵمان گەرد نەگرێت.
3- لەناختەوە خۆت مەڕووخێنە بەوەى من چانسم نیەو بەدبەختم ... ڕەش بین مەبەو ئایندەت ڕوون و بەردەوام گەشبین بێت ... چونکە بەهۆیەوە ژیانێکى خۆش و قازانجت دەست دەکەوێت.
4- هیچ کات خۆت بەسست و لاوازو بێدەسەڵات نەیەتە بەسەرچاو..خۆت بەدوور بگرە لەدووبارە کردنەوەى ئەم جۆرە ووشانەى کەشایستەى تۆ نین کەبریتین لە ناتوانم،توانام نیە،لەدەسەڵاتى مندا نیەو هتد.....بائەوجۆرە ووشانە ببن بەمامۆستاو ڕێنمایى کارت کەبریتییە لەوەى لەتوانام هەیەو ئاسانەو بەسانایى بەسەریدا زاڵ دەبم .. بەردەوام ئەم ئایەتە بکە بەسەر مەشقى ژیانت[فإذا عزمت فتوکل على الله].
5- جگە لەخواى گەورە کەس ئاگاى لەناخى تۆنیە تەنانەت شەیتان و فریشتەکانیش، بۆیە خواى گەورە بەردەوام ئاگادارو چاودێرە بەسەرتەوە..کەواتە بۆچى شەرم لەخواى گەورە ناکەیت و پەنا دەبەیتە بەر بێویژدانی و ڕوکردن لەگوناهو پشت کردن لەچاکەو چاکەکارى، کەبەهۆیەوە بەختەوەرى و حەسانەوەت لەدەست دەچێت و ماڵوێرانى و ناڕەحەتى دەورت دەگرن و بەهۆیەوە بەر سزاى خواى گەورەو میهرەبان دەکەویت .
لەگۆڤارى دەنگ بڵاوکراوەتەوە[/size]