1

بابه‌ت: مەم و زین

http://www.kurdupload.com/images/AyZj1309980227/________________.jpg
[size=16]مەم و زین
مەم و زین چیرۆکی ئەوینداریی دڵتەزێنی کوڕێک بە ناوی مەم و کچێک بە ناوی زینە کە ئەحمەدی خانی شاعیری گەورەی کورد لە ساڵی ١٦٩٢ لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستیدا بە شێوەزاری کورمانجی کردوویەتی بە مەسنەوییەکی بەنرخ و درێژ. مەم و زینی ئەحمەدی خانی یەکێک لە بەرھەمە گرینگەکانی وێژەی کلاسیکی زمانی کوردییە. یەکەم جار لە ١٩١٩ لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە. ھەژار شاعیر و نووسەری کورد، ھەر بە ھۆنراوە وەریگێڕاوەتەوە بۆ زاری موکریانی
پوختەی چیرۆک
زینەدین، میری بۆتان، دوو خوشکی ھەیە بە ناوەکانی «زین» و «ستی» (Sitî) کە لە جوانیدا بەناوبانگن. «تاجدین» یەکێک لە پیاوانی ژێردەستی میرە کە زۆر لایدا خۆشەویستە. تاجدین برادەرێکی ھەیە کە لە برا نزیکترە پێی و ناوی «مەم»ە. ئێوارەیەکی نەورۆز کە ھەموو خەڵکی گوندەکە لە دەرن و خەریکی جەژن و گۆبەندن مەم و تاجدین جلی کچانە لەبەر دەکەن.تاژدین و مەم ئەو دوو شێر دڕانەپۆشیان شمەک و جلی کچانە
ھەوری لە ملان بە ئۆیە دەسماڵتافتە کوڵەجە کراس و لێو ئاڵ
کاکۆڵ بوو ببوو بە بسک و پەرچەمھەر دوو کچی قۆز ئەگەر ببا مەم!
ھەر بۆیە بوو کەس ئەوان نەناسێباش گوێ دەنە بەزم و دەنگ و باسێزین و ستیش جلی کوڕان لە بەردەکەن و ...بێوێنە دو کوڕ، دوو تازە لاونسێبەنگی برۆن و مەستەچاون
یەک ڕەنگ و شمەک گەلێ تەیارنبێگانە و ڕەنگ نەناس دیارن
باڵا کەڵەگەت نیان و نەرمنتا چاو دەیەوێ بە ناز و شەرمن
ھەر لەو جێ کە چاو کەوت بە چاوانیەکجێ فڕی ھۆش و دڵ لە تاوان
فرمێسک ئەڕژان لە چاوی تاژدینمەم بوو بە بەفر لە تاوی ھاوین
..
بوو ڕانی ستێ سەرینی تاژدینجێی گرت سەری مەم لە باوەشی زین
لێویان دەخشاند بە کوڵم و خاڵاچاوتێر نەدەبوون لە بەژن و باڵاتاجدین و مەم دەیانەوێ پێکەوە بڕۆنە داوای ستی و زین، بەڵام پێیان دەڵێن کە بەیەک جار دوو کچی ماڵێ بە شوو نادرێن. مەم و تاجدین بڕیار دەدەن کە سەرەتا تاجدین بڕواتە خوازبێنیی و پاشان مەم. میری بۆتان لە خوازبێنیی تاجدین خۆشحاڵ دەبێ و ستی و تاجدین زەماوەند دەکەن.دوای دەمێک ڕۆژێک میر دەچێ بۆ ڕاو و بە ھەموو خەڵکی گوندەکە دەڵێ لەگەڵیدا بێنە دەرەوە. مەم و زینیش کە ماوەیەکە لە یەک دوور کەوتوون و لە عیشقی یەکدا دەسووتن، لە باخی میردا یەکتر دەبینن. ئێوارە کە میر و ڕاوکەران دێنەوە، بەسەریاندا دێن، کە بە ھێژایی تاجدینەوە، میر ئاگادار نابێ. بەڵام پاش ماوەیەک «بەکۆ» (بەکر) وەزیری زاڵم و دڵپیسی میر، ڕازەکە لای میر ئاشکرا دەکات.میر بەستی بە دەستی خۆی دەسی مەمتاژدین بەری چاوی گرت تەمی خەم
خونکار، مەمی دایە دەستی دژدارزیندان بووە جێگە بۆ مەمی ژار
ئەو شارە ھەمووی، جوان ھەتا پیربۆ گرتنی مەم پەشێو و دڵگیرماوەیەک مەم لە گرتووخانە دەبێ. تاجدین و براکانی بۆ شفاعەت دەچن بۆ لای میر. میر دەڵێت:گەنجینەم و ھەژدیھامە تاژدینتاریکە شەوم، چرامە تاژدین
خۆی دانێ وەکوو برابەشی منزین و مەمی ویستووە، پێشکەشی بنبەڵام پێش ئەوەی ھەواڵی بەخشینی میر بگات بە مەم، بەکۆ ژارئاوی پێدەدات. کاتێک زین ھەواڵەکە دێنێت بۆ مەم، مەم گیانی تیا نەماوە.ئەی مەم وتی: بۆت گەلێ بەتاسەمگیان بێنەوە بەر بە بای ھەناسەم
بۆی ژیاوە مەمۆ بە گفتی زینێبووژایەوە بەش بڕاو لە ژینێ
ھەر چاوی کەوت بە مەستی چاویتین ھاتەوە بەر دڵ و ھەناویمەم ئەوەندە نامێنێت و لە ئامێزی زیندا دەمرێ. زین بەزەیی بە بەکۆدا دێ و ئازاوی دەکات. زین لە شینی مەمدا خۆی دەکوژێ و تاجدینیش بەکۆ دەکوژێ. مەم و زین لەپاڵ یەکدا و بەکۆش لە خواری ئەواندا دەنێژن .[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: مەم و زین

ده ست خؤش  ساندى كيان  ئه مه به راستى قه برى مه م و زينه   ؟[size=24][/size]

3

وه‌ڵام: مەم و زین

ره وشت نووسی:

ده ست خؤش  ساندى كيان  ئه مه به راستى قه برى مه م و زينه   ؟[size=24][/size]

به‌لی به‌ریز

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

4

وه‌ڵام: مەم و زین

smile mn sha3rakay a7madi xanim xwendotoa ba krmanje dast xosh

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]