1

بابه‌ت: به‌فه‌رمی:به‌27ملیۆن پاوه‌ندلۆس بلانکۆس فابیۆکوێنتراوی به‌ده‌ستهێنا

به‌فه‌رمی : به‌رامبه‌ر به‌ 27 ملیۆن پاوه‌ند لۆس بلانکۆس تواناکانی فابیۆ کوێنتراوی به‌ده‌ستهێنا
  یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید خه‌ونی له‌مێژینه‌ی هێنایه‌دی و تواناکانی فابیۆ کوێنتراوی  یاریزانی یانه‌ی به‌نفیکای پرتوگالی و هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال به‌ده‌ست هێنا . ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی شاهانه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاستکرده‌وه‌ و  ئه‌ستێره‌ پرتوگالییه‌که‌ی پێشکه‌ش به‌ هانده‌رانی کرد  .

لۆس گالاکتیکۆس ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ هه‌وڵی کڕینی ئه‌و یاریزانه‌دابوو ، بماوه‌یه‌ک بوو هیچ پڕوپاگنده‌یه‌کی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نه‌ده‌بیسترا  به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کی کتوپڕ  مێره‌نگی یاریزانه‌که‌ی کڕی و توانی شکست به‌ ڕکابه‌ره‌کانی تر بهێنێت .  کوێنتراو ئه‌مڕۆ پشکنینه‌ پزیشیکییه‌کانی تێپه‌ڕاند و به‌رامبه‌ر به‌ 27 ملیۆن پاوه‌ند گرێبه‌ستێکی بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید واژۆکرد .

کوێنتراوی 23 ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیۆ ئاڤی وه‌کو به‌رگریکاری باڵه‌کانی ده‌ستی به‌ یاریکردن کرد و له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا یاری بۆ یانه‌ی پله‌ی یه‌کی خولی پرتوگالی کردووه‌ و له‌ ساڵی 2007 گوێزرایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی به‌نفیکا . له‌ ساڵی 2009 یه‌که‌م یاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال ئه‌نجامدا و تا ئێستا 15 یاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ .

مه‌درید ده‌یه‌وێت درێژه‌ به‌ گرێبه‌سته‌ سه‌رکه‌ووتووه‌کانی بدات له‌گه‌ڵ یاریزانه‌ پرتوگالییه‌کان ،  دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ کڕینی هه‌ریه‌که‌ له‌ پیپی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کارڤالیۆ  به‌ده‌ستی هێنا .

به‌مه‌ش ناوبراو بووه‌ پێنجه‌م یاریزانی تازه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ دوابه‌دوای هه‌ریه‌که‌ له‌ نوری شاهین و کالیخۆن و هه‌میت ئاڵتنتۆپ  و ڤاران.

http://a7.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-ash4/263751_378801344952_19034719952_1359360_3555327_n.jpg

http://a8.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-snc6/264369_378801404952_19034719952_1359364_1899194_n.jpg

http://a5.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-snc6/261818_378801394952_19034719952_1359363_4946451_n.jpg

yariga.net

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: به‌فه‌رمی:به‌27ملیۆن پاوه‌ندلۆس بلانکۆس فابیۆکوێنتراوی به‌ده‌ستهێنا

به‌خێربێت بۆ يانه‌که‌مان

ده‌ست خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م هه‌وڵه‌.