1

بابه‌ت: یاری من

یاری من

حافزی شیرازی

هـــــه‌زار هـــه‌وڵم دا گوڵم، که‌وا‌ تۆ یاری من بی
ئارام که‌ره‌وه‌ی دڵی زۆر بێ قــــــه‌راری من بی

بێی و ببیه‌ هــاوده‌می خــــــــــــاتری هـۆمێده‌وارم‌
هـه‌رده‌م چرای دوو چاوی شه‌وزینده‌داری من بی

شه‌وێک بکه‌ی سه‌ردانی هۆده‌ی غـه‌می عــاشقان
ده‌مێک هاوڕێ و هۆگری دڵی غــــه‌مباری من بی

له‌و گوڵزاره‌ که‌ جوانان ده‌ستی عاشقـــان ده‌گرن
ئه‌گه‌ر تۆش له‌ده‌ستت هات تاقه‌ نیگاری من بی

ئه‌‌ له‌م له‌عله‌ی که‌وا دڵ، له‌ عیشوه‌یداخوێنینه‌
ئه‌گه‌ر بکــــــــه‌م سکاڵا، خۆت خاکه‌ساری من بی

چۆن خوسره‌وانی جوانی به‌ به‌نده‌یان ده‌نازن
ئه‌ لـــه‌م ناوه‌دا، ئاوا ئه‌تۆ خونکــــــــاری من بی


ئه‌و سێ ماچه‌ی له‌لێوت وه‌ک مووچانه‌ داتنابوو
مادام ئه‌دایان ناکـــــــــه‌ی، با قه‌رزداری من بی

که‌ی به‌م مراده‌م ده‌گـــــــــه‌م له‌پڕ نیوه‌شه‌وێکی
له‌جیاتی فرمێسکی ڕوون، تۆ له‌که‌ناری من بی

خـــــه‌زاڵی خــــــــــــۆر ده‌بێته‌ ڕاوێکی لاوازی من
ئه‌گه‌ر ئه‌تۆی ئاسکۆڵه،‌ شه‌وێک شکاری من بی

گه‌رچی (حافز)ی شارم ده‌نکه‌ جۆیه‌ک ناهێنم
مه‌گه‌ر له‌ ڕووی لوتفه‌وه‌، ئه‌تۆ دڵداری من بی!

وه‌رگێرانه‌وه‌: س. چ. هێرش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]