بابهت: سەرکردە شیعەکان و سێکسی ناشەرعی
چیرۆکی ئابڕووبەری ( السید علی ارباح الموسوی جێگری مەرجەعی شیعە لە زیقار)، لەکاتێکدا کە ئەم داوێن پیسە کەسێکی زۆر ناسراوە لە سەر ئاستی پارێزگای زی قار بەهۆی شوێنەکەی وەک جێگرەوەی سیستانی و بوونی وەکو (عشائر السادە الموسویە) کە جێگەی رێز و حورمەتە لای هەموان،
چەندان بەرنامەی یارمەتی دانی بێوەژنان و بێ باوکانی هەیە، بەهۆی ئەم بەرنامە شەیتانیەوە زۆر لەو ئافرەتانەی کە قوربانی دەستی تیرۆرن و مێردەکانیان لەدەست داوە لە عێراق، سەردانی دەکەن، بۆ ئەوەی بکەونە ژێر چاودێری (سماحە السید الموسوی) شەیتان.
وە لەسەرووی ئەوانەشەوە بەهۆی ئەوەی کە بەرنامەی یارمەتی دانی بێوەژنان و بێ باوکانی هەیە، چارەسەری ئەو ئافرەتانەش دەکات کە جن دەستی لێ وەشاندوون یان منداڵیان نابێت یان یان یان ……. هەموو ئەو نەخۆشیانەی کە تایبەتە بە ئافرەتان….
دەستپێکردنی ئەم چیرۆکە ئابڕووبەرەش لەوکاتە دەست پێدەکات کاتێک ( دایکی کرار) دەچێتە لای و داوای دامەزراندنی کورەکەی لێدەکات لە هەر دامەزراوەیەکی دەوڵەت بێت، وە دوای خوێندنەوەی رووداوەکان لە لایەن ( سماحە السید علی الموسوی) ئەوا هەولێکی جددی بۆ دەدرێت لە پێناو دامەزراندنی کورەکەی لە بنکەیەکی پۆلیسی ئەو شوێنە، بەرامبەر بە پێدانی 800 دۆلار بە ئەفسەری بنکەکە لەلایەن (سماحە السید علی الموسوی) لە پێناو دامەزراندنی ئەم کوڕە.
(کرار) لەو بنکەیەی پۆلیس دامەزرا بەڵام ئەوەی کە نەدەبوو رووبدات روویدا، چونکە ( سماحە السید علی الموسوی) داوای لە (کرار) کرد کە دەبێ ئەو هەشت سەد دۆلارەی پێبداتەوە، وە بەگوتەی خەڵکی ئەو ناوچەیە، (کرار) کورێکی خوورەوشت بەرز نەبوو و لەگەڵ ئەوەش بەردەوام حەب و مادە بێهۆشکەرەکانی دەخوارد، کە ئەمەش سەرەتایەکی باش بوو بۆ ( سماحە السید علی الموسوی) کە بەهۆیەوە بە ئاسانی دایکی دەبووە نێچیر و دەکەوتە ژێر ئاواتە جنسیەکانی (السید علی الموسوی).
زمانی بواردن و ئەو خۆدزینەوانەی کە دایکی کرار بەرامبەر ( سماحە السید علی الموسوی) دەیکرد هیچ سوودی نەبوو، ( سماحە السید علی الموسوی) بڕیار دەدات کە داوا لە بنکەی پۆلیس پێشکەش بکات بەوەی کە دایکی کرار پارەی لەو دزیوە.
دوای دوو رۆژ دایکی کرار دێت بۆلای ( سماحە السید علی الموسوی) بە مەبەستی چارەسەرکردنی بەوەی کە سەرئێشەیەتی، لێرەدا علی الموسوی رازی نابێت بە چارەسەر کردنی، بەڵام کاغەزێک دەنووسێت و دەڵێت بیخەرە ناو ئاو و رۆژانە سێ جار خۆتی پێ بشۆ، وە هەروەها پێ ی دەڵی کە دایکی هدی (کە لەگەڵ علی الموسوی بۆ دابەشکردنی یارمەتیەکان کاردەکات ) لەگەڵت دێت و کارەکانی ترت پێ دەڵێ….
دایکی هدی بە دایکی کرار دەڵێ کە چارەسەرەکەی ئەوەیە کە دەبێت علی موسوی دەستی لێ بدات!!! وە لەبەر ئەوەی ئەم کارە حەرامە بۆ بەرێزیان بەرامبەر ئافرەتێکی بێگانە، بۆیە علی موسوی ناتوانێت دەستی لێ بدات….
دوای ئەوە بە دایکی کرار دەڵێ کە ( سماحە السید علی الموسوی) دەیەوێ بیخوازێ وەکو ( زواج متعە) تاکو تووشی ئەم حەرامە نەبێت. ئەمەش یەکەم جار نیە و بە تایبەت کە ئەو نەوەی پێغەمبەرە و پیاوێکی بەدین و باش و خواناسە!!!
سەرەنجام دایکی کرار بەهۆی زۆر بێتاقەت بوونی لەدەست ئازاری نەخۆشیەکەی ، رازی دەبێت.
دوای شوو پێکردنی دایکی کرار وەک (زواج متعە) بە ( سماحە السید علی الموسوی) کارەکانی زۆر باش بۆ روون بووەوە بەتایبەت ئەو قسانە و مشتەریانەی کە لە لایەن دایکی هدی بۆ ( سماحە السید علی الموسوی) دەهات، بەڵام دوای ماوەیەک دایکی کرار هەستی کرد کە ناخۆشیەک کەوتووەتە نێوان ( سماحە السید علی الموسوی) و دایکی هدی، ئەم ناخۆشیەش زیاتر بۆ دایکی کرار روونبوویەوە دوای ئەوەی کە ( سماحە السید علی الموسوی) پێ ی راگەیاند کە دایکی هدی دزی لە یارمەتیەکان دەکات و دەبێت تۆ جێ ی ئەو بگریتەوە، هەربۆیە دایکی کرار بابەتی یارمەتی یەکان دەگرێتە ئەستۆ لەگەڵ ئەوکارەشی کە پێشتر پێ ی سپێردرابوو کە ئەویش بریتی بوو لە وێنەگرتنی هەموو ئەو زینایانەی کە علی موسەوی لەگەڵ بەناو خێزانەکانی دەیکردن لە ناو تەکیەکەی خۆیدا.
دوای نزیکەی دوو هەفتە راگەیەنرا کە دایکی هدی کوژراوە و تەرمەکەی لە شوێنی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک فرێ دراوە.
گرفتە گەورەکە لێرەوە دەست پێدەکات کە (کرار) دەستگیر دەکرێت بە تۆمەتی تێوەگڵانی لە کوشتنی دایکی هدی…
ئیتر علی موسوی رازی نابێ بە وەرگرتنەوەی دایکی کرار وەک کارگوزارێکی دابەشکردنی یارمەتیەکان بەسەر بێوەژن و بێ باوکەکان، چونکە کورەکەی بکوژە و ئەمەش لەگەڵ سومعەی علی موسەوی ناگونجێ لەناوچەکە…
دوای دوو یان سێ رۆژ دایکی کرار خەوێک دەبینێت کە لە خەوەکەیا (ئیمامێک بە سوار ئەسپێک دێتەلای کە کراسێکی سپی لەبەردایە بەناوی (علی کوری حسین) پێ ی دەڵێ کە شێتی دەکات و لەبەرچاوی خەڵک گڕی تێبەردەدات ئەگەر بە (باوکی وسام) نەڵێ کە چۆن علی موسوی چەندان جار زینای لەگەڵ خێزانەکەی کردووە لە ماڵەکەی خۆی.
ترس و دوودڵی و هەڵچوون و حورمەتی هەژاران ، دایکی کراری پەلکێشکرد بۆ ماڵی (باوکی وسام) تا چاوی بە داپیرەی وسام بکەوێت واتە (مامۆژنی دایکی وسام) تا هەواڵی زناکردنی علی مووسەوی لەگەڵ دایکی وسام و هەموو ئافرەتەکانی تری پێ رابگەیەنێت.
ئیتر لێرەوە لەماڵی (باوکی وسام) هەموو چیرۆکەکە دەردەچێت و بە هەڵاتنی (جێگرەوەی مەرجەعی زینا (ابوکرون السید علی رباح الموسوی) و کوشتنی (دایکی وسام) و زیندانی کردنی (دایکی کرار) کۆتایی پێ دێت..
ئەمە پوختەی چیرۆکی داوێن پیس و قاتیل و تاوانباری زیناکەر ( علی رباح الموسوی جێگری سیستانی لە پارێزگای زیقار) بوو. خوا بمانپارێزێت.
ئەم وێنانەش مشتێکی کەمن لەکارەکانی ئەم تاوانبارە
sarbast
[/center]