بابه‌ت: خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌كانی پۆلی12ئاماده‌یی راگه‌یه‌نرا
ورده‌کاریه‌کان و ئاماری ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی راگه‌یه‌نرا
هه‌ولێر 7ی ته‌موز/ یولیۆ (PNA)- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زموونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی راگه‌یاند
رۆژی پێنج شه‌مه 7ی تهمووز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان، باپیر به‌كر باپیر، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له هه‌رێمی كوردستان، ورده‌كاریی و رێژه‌ی به‌شداربووان و ئه‌زموونده‌رانی خسته روو.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌زموونه‌كان، به‌گشتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2010-2011، 81 هه‌زار و 256 كه‌س به‌شداریان له ئه‌زموونه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی كردبوو.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره، له‌و ژماره‌یه، 33299 كه‌س له به‌شی زانستی به‌شداریان كردووه و 32914 كه‌س له ئه‌زموونه‌كان ئاماده بوون و له‌و رێژه‌یه، 5995 كه‌س واته 18.21%ی ئه‌زموونده‌ران ده‌رچوون.
له به‌شی وێژه‌یی، له كۆی 45398 به‌شداربوو، 44912 كه‌س ئاماده‌ی ئه‌زموونه‌كان بوون و له‌و ژماره‌یه 8489 كه‌س واته 18.9%ی ئه‌زموونده‌ران ده‌رچوون.
له به‌شی پیشه‌یی 2559 كه‌س به‌شدار بوون و 2547 كه‌س ئاماده‌ی ئه‌زموونه‌كان بوون و له ئه‌نجامدا 791 كه‌س واته 31.06%ی ئه‌زموونده‌ران ده‌رچوون.
[/center]