بابه‌ت: چەند پارچە هۆنراوەیەکی کورت..!!!
ئه‌ی ووڵاتی پڕ له‌ته‌رمی عه‌شقی سه‌ر شێت
دڵی من هه‌ر دێوانه‌یه‌و بۆ لای تۆ دێت
له‌به‌ر ده‌م کێوی باڵای تۆداشیعر ئه‌ڵێم
له‌دووریت وه‌ک گه‌ڵای پاییز هه‌ڵئه‌وه‌رێم
له‌گه‌ڵ هه‌نگ که‌وتمه گفتوگۆ
ئه‌و باسی گوڵ ومنیش باسی تۆ
هه‌نگ گریا لێم پرسی بۆ؟
ووتی:جوانی گوڵه‌که‌ی من
ناگاته جوانی خۆشه‌ویستی تۆ!
سه‌د ساڵی تریش گه‌ر دڵم مابێ
گۆچان هه‌ڵبگرم پشتم چه‌ما بێ
گه‌ر مسقاڵێکیش هێزم تیا مابێ
دڵم له ئاستت بێ وه‌فا نابێ
قه‌ت بیرت کردوه‌ته‌وه، بۆچی چاوه‌کانمان دائه‌خه‌ین
کاتێ قاقا لێ ئه‌ده‌ین؟
کاتێ خه‌یاڵ ده‌که‌ین؟که‌تێ که‌سێک له‌باوه‌ش ئه‌گرین؟
چونکه شته جوانه‌کان له ژیاندا به‌چاو نابینرێن به‌ڵکو به‌دڵمان هه‌ستی پێ ده‌که‌ین
لێوه‌کانت مه‌که به مال بۆ هه‌موو ماچێک
هه‌موو ماچێک له ناخی دله‌وه نیه
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ