بابهت: باسم بکەن...(پەشێو)
[center]باسم بکەن
باسم بکەن، تا دەتوانن باسم بکەن.
دووڕووانیش با بێنە لام کاسم بکەن:
من بەزیوم، ناشاعیرم، گۆشەگیرم،
هەڵپەرستم، خۆپەرستم، تەسکە بیرم!
باسم بکەن، تا کاژێرتان لێک دەترازێ...
گەر شەو نەبێ، رۆژ چی هەیە پێی بنازێ؟!
شاڵاو بێنن،
سەری خۆتان بدەن لە کێو،
بگرن وەکوو کورتە باڵا داوێنی دێو.
باسم بکەن،
کۆڕببەستن، باسم بکەن.
باسم بکەن،
هەڵببەستن، باسم بکەن.
بەڵکوو ناوم وەکوو هاڵاوی، بە ئازایی،
هەڵسێ لەسەر گڕی قینتان بۆ بەرزایی
پەشێو
[/center]
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ