بابه‌ت: شه‌رابه ئاکامی مردن ...
[center]شه‌رابه ئاکامی مردن
شه‌رابه ئاکامی مردن پێ ی ئه‌گه‌ی نۆشی ئه‌که ی
خاك به‌سه‌ر، خۆڵت به‌دامان، بۆ فه‌رامۆشی ئه‌که ی
مردنه سا تێ له‌پردێ گۆ ڕی ته‌نگ و تا ره جێت
فیتره‌یه باوه‌ڕ، ڕهووناکه، خۆت بۆ خامۆشی ئه‌که ی
کرده‌وه‌ی به‌د ئاگری دۆزه‌خ به تینتر پێ ئه‌کا
جا که‌وابوو بۆ به‌ده‌ستی خۆت بۆخۆت خۆشی ئه‌که‌ی
به‌رگی ڕێزهجێ نشینی کردگار له‌سه‌ر زه‌وی
تۆ به‌رگی شادیت ببێ بۆچی سیا پۆشی ئه‌که‌ی
ژیری یه به‌ردی بناغه‌ی بیره هۆشی ئایینی
تۆکه ئهوژیریهت ببێ گه‌وجی سه‌رخۆشی ئه‌که‌ی
دڵنیا بن دێت و ده‌ڕوا ، گه‌پڵه یه ژین، سێبه‌ره
نه‌فامی ، بێ باکی لێ ی ، خۆتی بێ هۆشی ئه‌که‌ی
من ئه‌ڵێم و ئه‌رکی سه‌رشانم به‌مه‌ش سوکتر ئه‌که‌م
گه‌رچی هێندێ که‌س ئه‌ڵێن تۆبهران دۆشی ئه‌که‌ی!
كرێكار [/center]