1

بابه‌ت: - خه‌وتنی ماویه‌كی زۆر یارمه‌تی چالاكتركردنی وه‌رزشوانان ده‌دات!

- خه‌وتنی ماویه‌كی زۆر یارمه‌تی چالاكتركردنی وه‌رزشوانان ده‌دات! 
(PNA) - ئه‌نجامی دوایین توێژینه‌وه‌كان پیشانی داوه‌، خه‌وتنی زۆرتر بۆ وه‌رزشوانان ده‌بێته‌ هۆی زیاتر چاڵاكبوونی وه‌رزشوانان, هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی رێكخستنه‌وه‌ و حه‌سانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤ.


به‌ پێی راپۆرتیكی ماڵپه‌ری " بی بی سی نیوز" له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا داوا له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ی تۆپی سه‌به‌ته‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی ئاكسفۆرد له‌ نیویۆرك كرا, بۆماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌یه‌ك، هه‌موو شه‌وێك بۆ ماوه‌ی 10 كاتژمێر بخه‌ون.

ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستووه‌، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ ته‌ركیزو ووردبوونی لێدانی تۆپ به‌رێژه‌ی 9% دا زیادی كردووه‌ هه‌روه‌ها خه‌وێكی رێك وپێك وته‌واو، به‌ قه‌د راهێنان ورژێمێكی خۆراك كاریگه‌ری له‌ وه‌رزشوانان هه‌یه‌.

توێژه‌ر چری ما له‌ كلینیكی تایبه‌ت به‌ گیروگرفته‌كانی خه‌وتن له‌ تاقیگه‌ی ئستافۆرد له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: زۆربه‌ی وه‌رزشوانان، بایه‌خی خه‌وتنیان له‌ به‌رچاو نه‌گرتووه‌.

دواتر توێژه‌ران داوایان له‌ وه‌رزشوانان كرد بۆ ماوه‌ی چوار تا شه‌ش هه‌فته‌، هه‌موو شه‌وێك 10 كاتژمێر بخه‌ون.

هه‌روه‌ها ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان پیشانی دا كه‌ خه‌وێكی ته‌واو و رێك وپێك، یارمه‌تی زیاتر خێرا راكردنی وه‌رزشوانان و زیاتر وورد بوونه‌وه‌ و ته‌ركیزكردنیان ده‌دات.


[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: - خه‌وتنی ماویه‌كی زۆر یارمه‌تی چالاكتركردنی وه‌رزشوانان ده‌دات!

ده‌سته‌كانت خۆش بۆئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌

3

وه‌ڵام: - خه‌وتنی ماویه‌كی زۆر یارمه‌تی چالاكتركردنی وه‌رزشوانان ده‌دات!

supas

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]