بابه‌ت: مانگایه‌ك جۆره شیرێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت هاو شێوه‌ى شیرى مرۆڤه
زانایانى ئه‌رجه‌نتینى چه‌ند گۆرانكاریه‌كیان له مانگایه‌ك ئه‌نجام دا به‌م هۆیه‌وه ئه‌م مانگایه جۆره شیرێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت هاو شێوه‌ى شیرى مرۆڤ .
زانایه‌ك له په‌یمانگاى نیشتیمانى بۆتهكنهلۆجیا له بۆینس ئایرس ئاشكراى كرد دواى ئه‌وه‌ى هه‌لسان بهگۆرانكارى له جیناتى مانگاكه و 2جیناتى مۆرڤیان بۆداوه ئه‌م مانگایه جۆره شیرێك به‌رهه‌م ده‌هێنیت شیره‌كه‌ى هاو شێوه‌ى شیرى مرۆڤه دوو جۆر پرۆتین به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه له شیرى مۆرڤ دا هه‌یه و مندال سوودى زۆرى لىَ ده‌بینێت .
جیگه‌ى ئاماژه‌یه ئه‌م دوو پرۆتینه بریتیه له لاكتۆفیرین و للیزۆزیم پارێزگارى له جه‌سته‌ى مندال ده‌كات به‌هێز كردنى جه‌سته‌ى دژی هه‌ر فایرۆسێكى زیان به‌خشه .