بابهت: زەواجی جگەرەكێشەكان حەرامە
دوای ئەوەی شێخ عەبدولسەلام زانای شەریعەتناسی جەزائیری فتوایەكی دەركردو شوكردنو ژنهێنانی لەلایەن كچانو كوڕانی جگەرەكێش بەحەرام ناوبرد، ئەو بابەتە هەڵایەكی زۆری نایەوەو كارێكی وایكرد زاناكانی دیكە قەسەی خۆیان هەبێت.
زانایانو شەریعەتناسانی جەزائیر هەرزوو دەستیان خستە بابەتەكەوەو فەتواكەی ناوبراویان ڕەتكردەوەو ڕایانگەیاند، جگەرەكێشان هیچ پەیوەندییەكی بەحەڵاڵیو حەرامی ژنهێنانەوە نیەو جگەرەكێشان مەرجێك نیە لەمەرجەكانی ژنهێنان یان شوكردن.
[/center]