1

بابه‌ت: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

دڵــداری بــێ ده‌نــگ. . .

دوو دڵدارین کپ و بێده‌نگ
دوو زامدارین ، ژین شه‌وه‌زه‌نگ
له‌ ئاسمانی خه‌یاڵی ته‌ڕ دێینه‌ فڕین
بێ سکاڵا ، بێ ڕازو نیاز ده‌ربڕین
به‌ڵام خۆشه‌ !
ئه‌و دڵه‌ چۆڵه‌ی خامۆش بوو
دوور له‌ جۆش بوو
ئێستا پڕه‌ له‌ ئاوازی
ده‌نگی سازی
خۆشه‌ویستی
خۆشه‌ویستی که‌س نه‌بیستی
که‌ له‌ ئه‌سری شه‌وگاری چاو
پێشکه‌شم کرد ، هه‌رچه‌ند ویستی
به‌ڵێ خۆشه‌ !
با ڕامماڵێ
لێشاوی ئه‌ندێشه‌ی بێبن
هه‌ڵمگرێ و بمباته‌ لای
ئه‌و خاتونه‌ی جوان و شه‌رمن
که‌ ده‌مێکه‌ ڕاده‌بوێرین بێ گفتوگۆ
قووتمان ده‌دا گه‌رووی ته‌نگی
ژینی ژانی شه‌وه‌زه‌نگی
به‌ بێده‌نگی !

* * *

له‌ چوارچێوه‌ی دڵی لاودا
شێوه‌ی جوانی یه‌کترمان هه‌ڵواسیوه‌
له‌ ئاوێنه‌ی ڕوونی چاودا
دڵی یه‌کمان چاک ناسیوه‌
چۆن نه‌یناسم ؟ چۆن نه‌مناسێ ؟
هه‌موو جارێ که‌ پێک ده‌گه‌ین
زمان له‌ زاردا ده‌تاسێ
له‌گه‌ڵ دڵه‌کوته‌ی گه‌رم
له‌ ڕوومه‌تمان تک تک ده‌تكێ
ئاره‌قه‌ی بێگه‌ردی شه‌رم
ختووکه‌ی په‌نجه‌ی ئاره‌زوو
ده‌مانخاته‌ به‌ر لێشاوی سیحری ته‌زوو
بیناییمان، که‌ فرمێسک ده‌یدوێنێ
ده‌ستێکی خوایی نهێنی
په‌رده‌ی به‌سه‌ردا ده‌کشێنێ
هیچ نابینێ.

عه‌بدوڵڵا په‌شێو
1966- هه‌ولێر

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

2

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

ده ست خوش شاعير زورجوان ئةم شعره ى داناوة

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

ئای له‌ شیعره‌کانی عبدالله‌ په‌شێو
یه‌ک له‌یه‌ک جوانتر یه‌ک له‌یه‌ک به‌ماناتر
ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت...:)

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

4

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

ياس نووسی:

ئای له‌ شیعره‌کانی عبدالله‌ په‌شێو
یه‌ک له‌یه‌ک جوانتر یه‌ک له‌یه‌ک به‌ماناتر
ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت...:)

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!

ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

5

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

ده ست خوش شاعير زورجوان ئةم شعره ى داناوة

سوپاس کاکه‌ کۆسره‌ت ، ده‌ستی تۆش خۆش بێت.

ئای له‌ شیعره‌کانی عبدالله‌ په‌شێو
یه‌ک له‌یه‌ک جوانتر یه‌ک له‌یه‌ک به‌ماناتر
ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت...

خۆشحاڵم که‌ وه‌ک من ، شیعره‌کانی ئه‌و شاعیره‌ مه‌زنه‌ت به‌ دڵه‌.
سوپاس بۆ په‌یامت ، هه‌ر بژیت. . .

(kashma) سوپاس بۆ تۆش برا گیان.:)

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

6

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

dastakani sha3r u tosh xosh bet
sh3raki zooor zooor jwana
sarkawto bet

7

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

سوپاست ده‌که‌م دڵی یار ، ده‌ستی تۆش خۆش بێت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

8

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

ده‌ست خۆش زۆر جوانه‌

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

9

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

wow zor jwana dast xosh

ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ویست و ئاره‌زوی خۆی له‌ دلم هاتبێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر شای دلیشم بوبێت، ئه‌م جاره‌ به‌ به‌نده‌ش قبوڵناكرێته‌وة !!

10

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

براكةم وةلا ئةو شيعرانة باش نية كاتي خؤتى بئ بةسةر دةبةى جكة لةوةش جةنابت ريكلام بؤ كوئ كرتنى قورئان دةكةى بةشيوةىmp3جابةراستى شيعرى بئ سةرو بةر بلاو مةكةوة؟وة خاتوو سةوسةن من بةجاويكى بةرزةوة سةيرى جةنابت دةكةم لةبابةتة ئاينيةكان بةلام حةزناكةم دةست خؤشي لةشتى خراب بكةى.؟ئةوة لةتو نايةت.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

11

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

توحيد نووسی:

براكةم وةلا ئةو شيعرانة باش نية كاتي خؤتى بئ بةسةر دةبةى جكة لةوةش جةنابت ريكلام بؤ كوئ كرتنى قورئان دةكةى بةشيوةىmp3جابةراستى شيعرى بئ سةرو بةر بلاو مةكةوة؟[color=red]وة خاتوو سةوسةن من بةجاويكى بةرزةوة سةيرى جةنابت دةكةم لةبابةتة ئاينيةكان بةلام حةزناكةم دةست خؤشي لةشتى خراب بكةى.؟ئةوة لةتو نايةت.

[/color]

زۆر سوپاس مامۆستا
باشه‌ به‌ سه‌ر چاو زۆر سوپاس بۆ ئامۆژگاریه‌کانت براکه‌م

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

12

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

زۆر سوپاس مامۆستا
باشه‌ به‌ سه‌ر چاو زۆر سوپاس بۆ ئامۆژگاریه‌کانت براکه م.

استغفرالله والله من قوتابيش نيم ج جاى مامؤستا؟؟؟؟
بةلام وةلاهى مةسلةحةتى ئيوةم دةوئ ئةوة بابةت نية بئ ى بلئ ى دةست خؤش.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

13

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

توحيد نووسی:

زۆر سوپاس مامۆستا
باشه‌ به‌ سه‌ر چاو زۆر سوپاس بۆ ئامۆژگاریه‌کانت براکه م.

استغفرالله والله من قوتابيش نيم ج جاى مامؤستا؟؟؟؟
بةلام وةلاهى مةسلةحةتى ئيوةم دةوئ ئةوة بابةت نية بئ ى بلئ ى دةست خؤش.

مادام ئامۆژگاریم ده‌که‌ی من به‌ مامۆستای خۆمت ده‌زانم
منیش ده‌زانم بۆ ئێمه‌ته‌ زۆریش سوپاست ده‌که‌م

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

14

وه‌ڵام: دڵــداری بــێ ده‌نــگ . . .

توحيد نووسی:

براكةم وةلا ئةو شيعرانة باش نية كاتي خؤتى بئ بةسةر دةبةى جكة لةوةش جةنابت ريكلام بؤ كوئ كرتنى قورئان دةكةى بةشيوةىmp3جابةراستى شيعرى بئ سةرو بةر بلاو مةكةوة؟وة خاتوو سةوسةن من بةجاويكى بةرزةوة سةيرى جةنابت دةكةم لةبابةتة ئاينيةكان بةلام حةزناكةم دةست خؤشي لةشتى خراب بكةى.؟ئةوة لةتو نايةت.

سڵاو کاکه‌ گیان ، سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت. . .
نازانم بێ سه‌روبه‌ری ئه‌و شیعره‌ له‌ چ دێرێکی شیعره‌که‌دایه‌؟

هه‌تا ئێستا لێره‌ یان له‌ هه‌ر شوێنێکیتر هه‌وڵم داوه‌ خۆم دوور بگرم له‌ هه‌ر بابه‌تێک که‌ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ دژی ئایین بێت ، بگره‌ زۆر جار ڕه‌خنه‌شم هه‌بووه‌ له‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌.

باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ی ڕێکلامم کردووه‌ بۆ قورئانی پیرۆز ، نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌ بنوسی چونکه‌ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته‌ شیعره‌که‌ خۆت وته‌نی بێ سه‌روبه‌ریش بوایه‌ ئه‌وه‌ نابێته‌ هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی من قورئان دانه‌نێم و حه‌زنه‌که‌م خه‌لک گوێی لێبگرێ.

بۆ من ئاساییه‌ هه‌رچیت نوسیوه‌ ، به‌ڵام هیوادارم له‌ داهاتوو ڕه‌خنه‌کانت زیره‌کانه‌ ئاڕاسته‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ت بکه‌یت. smile