بابه‌ت: سبحان الله له‌م زكره
سبحان الله له‌م زكره
بێگومان دینی ئیسلام هه‌رده‌م هانی موسلمانان ده‌دات كه به‌رده‌وامبن له كاری چاكه ، چونكه كرداری چاك چه‌ندین سودی دونیای و قیامه‌تی بۆ ئێمه‌ی ئینسان تێدایه. یه كێك لهوكرداره چاكانه خوێندنی ئه‌م زكریه :
(ڵا إڵهَ اِلَّا الله ۆحْدَهُ ڵا شَڕیكَ ڵهْ،ڵهُ المُلْكُ ۆ ڵهُ الحَمْدُ ۆهُۆ عَڵی كُلِ شَیوٍ قَدْیِرْ) )
10 جار له دوای نوێژی به‌یانی و مه‌غریب .
ئه‌م زیكره پێش هه‌ستان له جێگه‌ی خۆت و قاچ جولاندن ده‌گوترێ.
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێ: هه‌ر كه‌سێك ئه‌و نزایه بلیت له دوای نوێژی به‌یانی و مه‌غریب ئه‌و به‌هه‌ر دانه‌یه‌كی(گوتنی زكره‌كه) (١٠) چاكه‌ی بۆ ده‌نوسرێت و(١٠) خراپه‌ی لێ ده‌سرێته‌وه و ،(١٠) پله‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌پارێزرێت له هه‌موو خراپه‌یه‌ك و ،ده‌پارێزرێت له شه‌یتان .
وه هیچ گوناهێك نایگرێته‌وه . جگه له شیرك ،وه چاكترین كه‌سه كه كردهووهی ئه‌نجام داوه و ته‌نها كه‌سێك له‌و باشتره كه له‌و باشتری وتبێت.
// رواه الترمذی ٥/٥١٥ و احمد ٤/٢٢٧ و انضر صحیح الترغیب والترهیب رقم (٧٤٥) ێ ١٩١-١٩٢ حدیث حسن. و انضر تخریحه فی زاد المعاد ١/٣٠٠ وانضر صحیح الترمذی ١/١٩٠-١٩١
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی تر هاتوه كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و نزایه بلیت له دوای نوێژی به‌یانی ئه‌وا كۆمه‌لێك فریشته‌ی بۆ ده‌نێردرێت تا له شه‌یتان بیپارێزن تا به یانی و (١٠) چاكه‌ی رزگار كردنی بۆ ده‌نوسرێت و(١٠) گوناهی له ناوبه‌ری ده‌سرێته‌وه و پاداشتی رزگاركردنی (١٠) به‌نده‌ی برواداری بۆ ده‌نوسرێت ) .
/ انضر ترتیب احادیث (صحیح الجامع الصغیر)٢/٤٣٠ رقم ٣٧.
جا موسلمانی خۆشه‌ویست ده‌توانی به ماوه‌ی كه‌متر له ٥ خولهك ئه‌و هه‌موو كردار چاكه ئه‌نجام بده‌یت .
سه‌رچاوه
یانه‌ی خه‌لیفان