بابهت: شێواز (آسلوب) ی قسەکردن لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر..!!
شێواز (آسلوب) ی قسەکردن لە مرۆڤدا
ئەم ساڵ مامۆستای عەرەبیمان بۆی گێراینەوە و ووتی کە پادشایەک هەبوو لە کاتی خۆیدا ،،وە سێ خەون لێکدەرەوەی زۆر بە توانای هەبوو
شەوێکیان پادشا خەونێکی زۆر ناخۆشی بینی ..!!!! لەخەونەکەیدا بینی کە گشت ددانەکانی کەوت وە تەنها یەک ددانی ماوە...؟؟؟
وە پادشا زۆر ترسا ،،بانگی یەکەم خەون لێکدەرەوەی کرد و خەونەکەی باس کرد بۆی ...!!!!
وە خەونلێکدەرەوەکەش زۆر بە نەزانانە ووتی کە گەورەم تۆ هەموو خانەوادەکەت دەمرن بەس تۆ ئەمێنی ..!!!
وە پاشاش لە ترسا ..بەپەلە فرمای دەرکرد کە ئەم خەونلێکدەرەوە بکوژن ...!!!
وە بانگی دووەم خەون لێکدەرەوەی کرد،،بۆی گێرایەوە،،وە ئەمیش بە هەمان سیناریۆی یەکەم خەون لێکدەرەوە بۆی گێرایەوە،،وە ئەمیش بە دەردی خەون لێکدەرەوە یەکەم کوژرا....ماڵ ئاوایی شی نەکرد لە کەسوکاری..!!!
وە بانگی کەسی سێیەمیان کرد ،،پادشا خەونەکەی خۆی گێرایەوە و ،،وە خەون لێکدەرەوەکەش ووتی . ماشاءاللە ماشاءاللە ،، گەورەم تۆ تەمەنت زۆر درێژە تۆ هەر ئەمێنی بۆ مان ،،
وە لەبەر ئەوەی خەون لێکدەرەوەکە زۆر بە ئاقڵیانە خەونەکەی بۆ گێرایەوە ،،دڵی پادشای خۆش کرد ، پادشاش بڕیاری دا ، کە خەڵاتی ئەم خەون لێکدەرەوە بکات
جا لەم باسەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ کە مرۆڤ پێویستە بزانێت چۆن دەدوێت لە ئەقڵی کەسانی دوروبەری دا....!!!
هیوادارم سوودتان لێوەرگرتبێ
سەرچاوە ..چاو زەرد بڵباس
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ