بابه‌ت: "•¨*•.¸¸."لـهپـهنـدهكـان پـه‌نـد وهرگـره".¸¸.•*¨`•"
هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌ک سه‌ره‌تا منداڵێكی گرینۆک بووه ...
هه‌موو ته‌لار و کۆشکێکیش ...سه‌ره‌تا نه‌خشه‌ی سه‌ر په‌ڕه‌یه‌ک بووه ....
گرنگ نیه ئێسته تۆ چیت .....گرنگ ئه‌وه‌یه سبه‌ینێ ئه‌بیت به چی؟!
له‌گه‌ڵ خه‌ڵک باش به کاتێک به‌ره‌و سه‌ر ده‌رۆی ، چونکه له‌رێگای هاتنه خواره‌وه‌ت چاوت پێیان ده‌که‌وێته‌وه !!!
سه‌یری دواوه ده‌که‌یت په‌شیمانیت! سه‌یری پێشه‌وه ده‌که‌یت په‌رێشانیت ! سه‌یری سه‌ره‌وه بکه‌و متمانه‌ت هه‌بێت چونکه له‌وێ که‌سێک هه‌یه گوێ بیستته و نا ئومێدت ناکات....
که مناڵ بووم مامۆستا پێمی وت له داهاتوودا ئه‌ته‌وێ ببیت به چی بۆم بنوسه. منیش نوسیم "که‌سێکی به‌خته‌وه‌ر"، مامۆستاکه وتی له پرسیاره‌که‌م تێنه‌گه‌یشتیت، منیش وتم نا مامۆستا تۆ له ژیان تێنه‌گه‌یشتووی
ئه‌گه‌ر له یه‌که‌مین هه‌نگاودا سه‌رکه‌وتنمان به ده‌ست بهێنایه هه‌وڵ و کۆشش ئیتر هیچ واتایه‌کی بۆ نه‌ده‌ما ... مهترلینگ
تا به‌رزبیته‌وه که‌وتنت به‌ئازار تر ئه‌بێت،که‌واته له‌وکاره‌ی کهئهیکهیت بیر له که‌وتنه‌که‌ی بکه‌وه پێش ئه‌نجام دانی کاره‌که
کێ باسی خه‌ڵکی کرد به‌لاته‌وه
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه
پیره‌مێردی نه‌مر
جارێکیان له ئه‌دیسۆنیان پرسی که شت ئه‌خوێنیته‌وه چی ده‌که‌یت ئه‌ویش ئه‌لێت :
((کاتێک زانست ده‌خوێنمه‌وه ئه‌زانم که هێشتا نازانم))
هيچ دهرگايهك له دواى خۆت دامه‌خه،له‌وانه‌يه له‌كاتى ناچاريدا
ريگات له‌هه‌مان ده‌رگاوه دهربچيت.....دۆن هارۆلـد
ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عیشقه‌وه !!!