بابه‌ت: ئهرجێتین 3-0 کۆستاریکا: لیۆ و زاواکه‌ی
ئهرجێتین 3-0 کۆستاریکا: لیۆ و زاواکه‌ی مارادۆنا “ئالبیسلێستێ”ـیان به‌ئاستێکی زۆر جیاواز گه‌یانده قۆناغی هه‌شت
ئه‌رجه‌نتین ـی خانه خوێ له کۆتایی ـدا تینوێتی سه‌رکه‌وتنه‌کانی شکاند تووانی گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن تا ئێستا له پاڵه‌وانێتیه‌که تۆمار بکات و به‌سێ گۆڵ هه‌ڵبژارده‌ی کۆستا ریکا سڕ کرد .
له‌سه‌ر یاریگای ئیستادیۆ ماریۆ ئهلمێرتۆ کامپۆس له شاری کۆردۆبا (قرطبة) و لهووڵآتی ئه‌رجه‌نتین هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی کۆستا ریکا و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌یه‌ک گه‌یشتن له گه‌ری سێیمی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتی کۆپا ئه‌مێریکا ـی 2011 و یاریه‌که به‌سه‌رکه‌وتنی ئالبێ سلێستێ کۆتایی هات به ئه‌نجامی سێ گۆڵی خاوێن .
له‌سه‌ره‌تای گێمی یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین تووانی کۆنترۆلی یاریگا بکات و به ئاستێکی زۆر جیاوازتر له یاریه‌کانی پێشوو به‌دیار که‌وت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ماوه‌ی به هه‌ڵبژارده‌ی کۆستا ریکا نه ـدا سه‌رکه‌شی ئه‌نجام بده‌ن و هه‌موو ڕێگاکانی لێ گرت ، میسی ئه‌و که‌سه‌ی که پێش یاریه‌که و دوای هه‌ردوو یاری پێشوو تووڕه که‌ری هانده‌رانی تانگۆ بووم ، به‌ڵام ئه‌م یارییه وه‌ڵآمی هه‌موو ئه‌و ڕه‌خانه‌ی دایه‌وه و گێمی یه‌که‌می بۆخۆی قۆرخ کردبوو وه چه‌ندین هه‌لی خسته به‌رده‌م هێرشبه‌رانی هاوڕێی ، هیگواین ئه‌م گێمه ئاستێكی باشی پێشکه‌ش کرد به‌ڵام چه‌ندین هه‌لی له‌ده‌ست ـدا خۆئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڵه‌ی ئه‌گوویرۆ تۆمار نه‌کرایه ئه‌وا بهذڵنیاییهوه یاریه‌که‌ی دیکه به سه‌ره‌کی یاری نه‌ده‌کرد چونکه زیاتر له 3 گۆڵی به‌هه‌ده‌ر ـدا ، له پاش له‌ده‌ست ـدانی چه‌ندین گۆڵ له کۆتایی ـدا کووڕه زێڕینه‌که‌ی ئاتلێتیکۆ مه‌درید گه‌ڕایه‌وه و بووه هه‌وێنی گه‌یشتنی ئالبێسلێستێ بۆ قۆناغی هه‌شت دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی یه‌که‌م و پێشکه‌وتنی ئه‌رجه‌نتینی تۆمار کرد پێش ئه‌وه‌ی هۆگۆ سانچێز فیکه‌ی کۆتایی ئه گێمه لێ بدات و تایمی یه‌که‌م یه‌ک به سفر له‌به‌رژه‌وه‌ندی سپی و شینی ئاسمانی کۆتایی هات .
نیوه‌ی دووه‌م به شآلاوی هێڕشه‌کانی ئه‌رجه‌نتین و ئاسیسته‌کانی لیۆ ده‌ستی پێ‌کرد و له‌م گێمه ـدا گۆنزالۆ هیگواین نه‌یتووانی خۆی بسه‌لمێنێت و ژماره‌یه‌ک هه‌لی له‌ده‌ست ـدا ، به‌ڵام زاواکه‌ی مارادۆنا تووانی بۆ هه‌موو هانده‌رانی ئاماده‌بووی کۆردۆبا بسه‌لمێنێت که شایه‌نی ئه‌وه‌یه به‌شێووه‌ی سه‌ره‌کی یاری بکات ئه‌م جاره‌ش گه‌ڕایه‌وه و له پاسێکی میسی تووانی بۆ دوه‌م جار تۆڕی لیۆ مۆریرای هه‌ژاند له خووله‌کی 53 ، له‌پاش ئه‌م گۆڵه به‌ته‌واوی یاریه‌که بووه تاک لایه‌نه هیچ هیوایه‌ک نه‌ما بۆ ئه‌وی هه‌ڵبژارده‌ی کۆستاریکا یاری بۆ بکات و هه‌وڵی بۆ بات و لهبهراممبهر ـدا کووڕانی باتیستا له پێشکه‌ش کردنی نمایشه‌کانیان به‌رده‌وام بوو وه ئه‌م جاره‌ش پاش ده خووله‌ک یاریزانی میسی ئاسیستێکی تری به‌ئه‌نجام گه‌یاند و پاسێکی جوانتری به دی ماریا ـدا و گۆڵی سێیه‌می تۆمار کرد له خووله‌کی 63 و یاریه‌که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامی کێشا و باتیسا که‌وته ئه‌نجام ـدانی گۆڕانکاری و پاستۆری خسته شووێنی هیگوایین و یاریزانێکی لاو باناوی بیلیا هێنا شووێنی دی ماریا و لاڤیزی ـشی له‌شووێنی ئه‌گوویرۆ یاری پێ کرد به‌گشتی ئه گێممه به‌هیج شێوه‌یه‌ک کۆستا ریکا مه‌ترسی ئه‌وتۆی نه‌بوو وه یاریه‌که تا کۆتایی به‌م ئه‌نجامه مایه‌وه و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شت و پله‌ی دووه‌م ـی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌می گرت به 5 خاڵ .
yariga