بابه‌ت: زێدێ مایكڵ جه‌كسۆن ده‌كرێته شوێنێكی گه‌شتیاری
زێدێ مایكڵ جه‌كسۆن ده‌كرێته شوێنێكی گه‌شتیاری
Peyamner – شاری گرێی له ویلایه‌تی ئیندیانا كه شوێنی له‌دایكبوونی مایكڵ جهكسۆنه، بڕیاره به پڕۆژه‌یه‌كی 300 ملیۆن دۆلاری بكرێته شوێنێكی گه‌شتیاری.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا"، دوو ساڵ دوای مه‌رگی له ناكاوی مایكڵ جه‌كسۆن به هۆی زۆر به‌كارهێنانی ده‌رمانی خه‌و، باوكی ئه‌م سوپه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ی میوزیك و ژماره‌یه‌ك له هه‌وادارانی به نیازن شوێنی له‌دایكبوونی بكه‌ن به شوێنێكی وه‌ك گریسلاند كه شوێنی له‌دایكبوون و كۆشكی ئێلڤیس پریسلیی ئه‌ستێره‌ی راك ئه‌ند رۆڵه.
ساڵی رابردوو جۆو جه‌كسۆن باوكی مایكڵ و روودی كێلی شاره‌وانی شاری گرێی رایانگه‌یاند كه به هاوكاریی یه‌كتر پلانێكیان به ناوی ناوه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی جه‌كسۆن ئاماده كردووه و خه‌ریكن به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
ئه‌م پاركه گه‌شتیارییه له سه‌ر زه‌وییه‌كی 300 هێكتاریی حكومه‌تی بونیاد ده‌نرێت و بریتیه له گواستنه‌وه‌ی بینای ماڵه‌كه‌ی جه‌كسۆن واته ئه‌و خانووه‌ی كه مایكڵ سه‌رده‌می منداڵیی تێدا به‌سه‌ر بردووه. ئه‌وان به نیازن تا مه‌ودایه‌كی 1000 مه‌تری ئه‌م بینایه بگوازنه‌وه تا ده‌گات به‌م پاڕكه گه‌شتیارییه.
هه‌روه‌ها بڕیاره له‌م پاڕكهدا مۆزه‌یه‌كی كه‌ره‌سته‌كانی سترانبێژی و ته‌نانه‌ت كازینۆیهكیش دروستبكرێت. به‌رپرسانی شاری گرێی ئاواتخوازن كه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م پلانه بتوانن هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی پلانه‌كه بێ كه‌موكوڕی پیاده بكه‌ن، چونكه مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه ئه‌م پاڕكه توانای راكێشانی 700 هه‌زار گه‌شتیار و 150 ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ شاری گرێی هه‌بێت.
مایكڵ جه‌كسۆن رۆژی (25 حوزه‌یران / یۆنیۆی 2009) له كۆشكی خۆی له بۆرلی هیلز گیانی سپارد. له دووهه‌مین ساڵیادی مه‌رگی ئه‌م ئههستێرهیهدا سه‌دان كه‌س له لایه‌نگرانی له ماڵه كۆنه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی جه‌كسۆن كۆبوونه‌وه تاوه‌كو گوێ له موزیكی ئه‌و بگرن و یادی زیندوو ڕابگرن.