بابه‌ت: ╣☼╠کچێکی گه‌نج و پیره پیاوێک╣☼╠
دوری نێوان کچه‌که و پیره پیاوه‌که زۆر که‌م بوو،له‌سه‌ر کورسیه‌کی ته‌خته دانیشتبوون ،
پیاوه پیره‌که له کچه‌که‌ی پرسی :
-: خه‌مباری ؟؟
-: نه‌خێر.
-: ئه‌ی بۆچی ئه‌گریه‌یت ؟؟
-: هاوڕێکانم منیان خۆش ناوێت !!!
-:بۆچی خۆشیان ناوێیت ؟؟
-: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من جوان نیم !!
-: بۆچی پێشتر هاورێکانت ئه‌وه‌یان پێ وتووی که ناشرینی ؟؟
-: نه‌خێر پێیان نه‌وتووم .
-: باشه من پێت ئه‌ڵیم تۆ جوانترین کچیت که من تا ئێستا دیومه .
-: توخوا ڕاسته‌که‌یت؟؟؟
-: له ناخی دڵمه‌وه ئه‌یڵیم به‌ڵێ ڕاسته‌که‌م.
کچه‌که له خۆشیا هه‌ستا و پیره پیاوه‌که‌ی ماچ کرد
و به ڕاکردن زۆر به دڵێکی خۆشه‌وه ڕۆشت بۆ لای هاوڕێکانی !!!
دوای ماوه‌یه‌ک پیاوه پیره‌که‌ش فرمێسکه‌کانی چاوی سڕی و جانتاکه‌ی کرده‌وه عصا سپیه‌که‌ی ده‌رهێنا و ڕۆشت .!! به‌ڵێ پیاوه پیره‌که نابینا بوو...
*************************
چ شتێک فێر بوون له‌م چیرۆکه ،
1- بێ ئه‌مه‌ڵ نه‌بین له ژیان و له خۆمانه‌وه شت له‌سه‌ر خۆمان قورس نه‌که‌ین .
2- ئه‌توانین ته‌نها به چه‌ند وشه‌یه‌کی بچوک دڵی که‌سێک خۆش بکه‌ین
که له‌وپه‌ڕی خه‌م و بێتاقه‌تیدایه ، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌و شته جوانه‌ش نه‌بینین.
***********************
ئاماده‌کردنی : خه‌مه
کـــوردژین
ئەم چیرۆکەم زۆۆر لا‌جوان بوو پێم خۆش بوو دای بنێم تا ئێوەش بیبینن تابیگەیەنن بە ھاوڕێیانتان و ئەوانیش بزانن کە ئەگەر خودای گەورە یەکێک لەەمدامەکنمان لێبسەنێتەوە ئێمە ھەر دەتوانین ببینە ھۆی دڵخۆشی خەڵک
شــادبن
ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عیشقه‌وه !!!