بابه‌ت: فۆرماتكردنی كردنی كۆمپیوته‌ر به سیسته‌می ( Windows 7 ) ڕۆنكردنهوه به‌وێنه !!
[center][size=18]به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
خۆشحاڵم له بابه‌تێكی تر دێمه‌وه خزمه‌تان بۆ ئه‌م جاره‌ش چۆنیه‌تی فۆرماتكردنی كۆمپیوته‌ر به سیسته‌می ( Windows 7 )( ویندۆز سێڤن ) كه ئێستا له جیهان به‌یه‌كێك له باشترین و جوانترین سیسته‌مه‌كان دێته ژماردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی كه شاره‌زاییان له‌م سیسته‌مه نیه ئێستا به جوانترین و ئاسانترین ڕیگا ده‌توانن له‌گه‌ڵم بن بۆ فۆرماتكردنی كۆمپیوته‌ره‌كانتان .
سه‌ره‌تا پێویسته سیدی ( Windows 7 ) بخه‌ره‌سه‌ر ڕومی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پاشان له‌سه‌ر كیبۆرد " پریس ئه‌نی كه‌ی " كیبۆرده درێژه‌كه داگر تا سیدیه‌كه ده‌خوێنێته‌وه . وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت چاوه‌ڕوانبه .......
// به‌شی یه‌كه‌م //
هه‌نگاوی یه‌كه‌م :- ئێستا فه‌رموو به هه‌ڵبژاردنی زمانی عه‌ره‌بی له ئاراسته‌ی یه‌كه‌م وه‌ك له چوارچیوه سووره‌كه دیاریم كردووه ، پاشان ( Next ) داگر بۆ چوونه پێش .
هه‌نگاوی دووه‌م :- كلیك له ( Install Now ) بكه وه‌ك له‌م وێنه‌ی خواره‌وه جوانتر ده‌ست نیشانم كردووه .
هه‌نگاوی سێیه‌م :- له‌سه‌ره‌تا له‌به‌رامبه‌ر ( I accept the license terms ) بۆشایه‌كه‌ی پڕ بكه‌وه پاشان كلیك له ( Next ) بكه .
هه‌نگاوی چواره‌م :- دوو نیشانه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت نیشانه‌ی دووه‌م كه له‌خواره‌وه دیاریم كردووه كه نووسراوه ( Custuom advanced ) دیاری بكه كلیلكی له‌سه‌ر بكه ، سه‌یری وێنه‌كه‌ی خواره‌وه بكه بۆ زیاتر زانیاریت .
ئێستا به‌شی یه‌كه‌می به‌ته‌واوی كۆتایی پێ هات له‌سه‌ره‌تای به‌شی دووه‌م هه‌ڵده‌ستین به دروستكردنی " پارتیشن "ـی ( :C ) بۆ دانانه‌وه‌ی سیسته‌م به چه‌ند ڕێگایه‌كی زۆر ئاسان ئه‌نجام ده‌درێت ، فه‌رموون له‌گه‌ڵم بن .
// به‌شی دووه‌م //
هه‌نگاوی یه‌كه‌م :- ئێستا ده‌بینین هاردێكی " 100 " گێگا بایتمان هه‌یه ده‌بێت سه‌ره‌تا ته‌نها پارتیشنێك دروست بكه‌ین بۆ دروستكردنه‌وه‌ی سیسته‌م كلیك له ( Drive Options advanced ) بكه وه‌ك له‌م وێنه‌ی خواره‌وه جوانتر ئاماژه‌م پێداوه .
هه‌نگاوی دووه‌م :- كلیك له ( NEW ) بكه بۆ دروستكردنی پارتیشن بۆ دانانه‌وه‌ی سیسته‌م وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه .
هه‌نگاوی سێیه‌م :- قه‌باره‌ی ئه‌م پارتچهی دیاری ده‌كه‌ین بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بێت و چوار هارد دابمه‌زرێنین ئه‌وا ده‌توانین هه‌ر پارتیشن " 25 " گێگا له خۆوه بگرێت وه ده‌توانیت به ئاره‌زووی خۆت قه‌باره‌ی هارده‌كان دیاری بكه‌ی بۆنمونه وه‌ك له‌م وێنه‌ی خواره‌وه دیاریم كردووه من " 70 " گێگا داده‌نێم ، پاشان ( Apply ) داگر پاشان ( Next ) داگره وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه .
هه‌نگاوی چواره‌م :- ته‌نها یه‌ك كلیك له ( OK ) بكه بۆ دروستكردنی پارتیشنی دیاری كرا‌و وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه .
هه‌نگاوی پێنجه‌م :- ئێستا وه‌ك له‌م وینه‌یه ده‌ی بینی سێ پارتیشن هه‌یه پارتیشنی یه‌كه‌م ته‌نها قه‌باره‌ی " 2 " مێگایه بۆ ناو سیسته‌م ئه‌مه لێ ی ده‌گه‌ڕێی پارتیشنی دووه‌م بنچینه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته بفه‌رموو له‌ڕیگه‌ی خۆته‌وه وه‌ك له‌م وێنه‌یه دیاریم كردووه هه‌ڵبژێره به هاردی " :C " پاشان كلیك له ( Next ) بكه بۆ دابه‌زاندن و دروستكردنه‌وه‌ی پارتیشنهكانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت .
هه‌نگاوی شه‌شه‌م :- لیره‌دا هه‌موو كارێك ته‌واو بووه ته‌نها ساتێك چاوه‌ڕوان بكه بۆ ( Install ) بونی چاوه‌ڕی بكه تا ده‌گاته كۆتای و داگیرسانی كۆمپیوته‌ر به سیسته‌مێكی نوێ كه به‌ناوی ( Windows 7 ) یه‌كێك له جوانترین دیزاینه‌كان .
به‌شی دووه‌م به‌ته‌واوی ته‌واو بوو ئێستا چه‌ند خاڵیك هه‌یه دێته پێش ئه‌وانیش نووسینی ناوێك بۆ " ( Windows 7 ) " كه پێویست به ڕۆنكردنهوهنادات چونكه چه‌ند بۆشاییه‌كه له بۆشایی ( Password ) به به‌تاڵی جێ بهێله ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ژماره‌ی نهێنی له‌سه‌ربێت ئه‌وه پڕ بكه‌وه . ویندۆز " سێڤن " ده‌ستی به‌كاركرد .
پاش داگیرسانی كۆمپیوته‌ر و دروستكردنه‌وه‌ی پارتشنهكانت ئێستا ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌نجام بده بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه‌ی ( Update ) نه‌بیت چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌ده‌یت ئه‌وا ( Windows 7 ) بۆماوه‌ی ته‌نها 30 ڕۆژ كارده‌كات به‌ڵام به ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره كیشه‌كانت بنبڕ ده‌بێت .
سه‌ره‌تا بڕۆ ( Srart ) پاشان ( Control Panel ) كلیك له ( Windows Update ) بكه پاشان بڕۆ بۆ ( Change settings ) پاشن ئه‌م وینه‌یه ده‌ر ده‌كه‌وێت ، كلیك له خواره‌وه به كه نووسراوه ( Never Check For Update ) پاشان ( OK ) داگر هه‌موو كاره‌كانت به سه‌ركه‌وتووی كۆتایی پێ دێت وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه .
هه‌موو قۆناغه‌كان و هه‌نگاوه‌كان زۆر به سه‌ركه‌وتووی ته‌واو بوون ئێستا فه‌رموون له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ڕووكاری ( Windows 7 ) به جوانترین شێواز .
[/size]
(( له‌كۆتایی ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێین هیوادارم توانیبم سوودمهندتان بكه‌م له فۆرماتكردنی ( Windows 7 ) ( ویندۆز سێڤن ) هه‌روه‌ها ده‌توانن پرسیاربكه‌ن ئه‌گه‌ر ههركێشهیهكتان هاته پێش ))
مافی پارێزراوه بۆ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین
[/center]