بابه‌ت: چه‌ند وشه‌یه‌ك دڵه‌کان ئه‌هه‌ژێنن!!!
[size=18]چه‌ند وشه‌یه‌ك دڵه‌کان ئه‌هه‌ژێنن!!!
چه‌ند وشه‌یه‌ك که پێك هاتوون له چه‌ند پیتێ، به‌ڵام پڕواتا! ئه‌و پیتانه چه‌ند وشه‌یه‌ك پێك ده‌هێنن که دڵه‌کان ده‌هه‌ژێنن، هه‌ست و بیره‌کان ده‌وه‌ستێنن، کۆتایی به ئاواته‌کان دێنن! دۆست و یاران له‌یه‌ك ده‌که‌ن، دڵی دایکان ئه‌ترسێنن، ناوی خۆشه‌ویستان ئه‌سووتێنن، کۆتایی دێنن به واتای ژیان.
ئه‌پرسی چین و کامانه‌ن؟!
(مه‌رگ، مرد، مردوو، گۆڕ، نه‌شر، حه‌شر، به‌یان)
ئه‌م وشانه پێکهاتووی چه‌ند وشه‌یه‌کن به بینیان زۆر ئاسانن به‌ڵام به ڕوودانیان دڵ حه‌یران وێڵ و شه‌یدا و سه‌رگه‌ردانه، چاوه‌کان به‌گریانن، ده‌سته‌کان ده‌سته‌وسانن!
ئه‌پرسی چۆن؟! ئه‌ڵێت که‌ی وایه!
بێ گومان به ئه‌م وشانه بۆ دڵانێکی زیندووه بۆ که‌سانێك تێگه‌یشتووه!
ئه‌گه‌ر ده‌پرسیی مه‌رگ چییه؟
مه‌رگ
وشه‌یه‌کی زیندووه، که هه‌واڵی میواندارییه‌کت پێ ئه‌دا هه‌ر هاتووه!
گه‌ر ڕازی بیت یا ناڕازی هه‌ر میوانته هه‌ر ڕۆژێك دێت و هاتووه!
له کاته‌که‌ی ئه‌پرسی؟
ده‌ته‌وێ کاتی بزانیت؟ دیاری نه‌کراوه. هه‌رکاتێ هات، دێت. خۆی خاوه‌ن بڕیاره!
بۆ کێ ئه‌بێت؟ بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداران و بێده‌سه‌ڵاتان، بۆ سه‌ره‌تا و بۆ کۆتایی، بۆ باوه‌ڕدار و بێباوه‌ڕ!!! کۆتایی دێنێت و ناوه‌کان ده‌سڕێته‌وه.
ئه‌ی بۆ منیش؟
بێ گومان به ڕۆژێك میوانته ڕۆژێك له‌سه‌ر خاك بۆ ناو خاك ده‌تبات
مرد
وشه‌یه‌که هه‌واڵی له ناوچوونی که‌سێکت پێ ئه‌دا؛ ئه‌و که‌سه کێیه؟ دایکت، باوکت، برات، خوشکت، کوڕت، کچت، که‌ست، دۆستت، خۆت!
بۆ کوێ، به‌ره‌و کوێ؟
شوێنێکی نادیار، ماڵێکی تاریك، دنیایه‌کی سامناك، خاك و خۆڵ، گۆشه‌ی ته‌نیایی، له‌سه‌ر پشتی زه‌وی بۆ ناو تاریکییه‌کانی ناو زه‌وی؟
ئه‌ی ناوی چی لێ دێت؟
ناوی ئه‌که‌وێته په‌ڕه‌ی ڕابردوو، وێنه‌کانی له‌ناو ئه‌لبوومی خه‌یاڵ هه‌ڵده‌گیرێت! هیچ فه‌رق ناکات ئه‌گه‌ر دوای چه‌ند ساڵێك بووبێت یان چه‌ند ساتێك!
گۆڕ
ماڵێکی ته‌سك و تاریکه، ترووسکایی له‌ناویدا هه‌گیز نییه. ترسناکه و تۆقێنه‌ره. به بینینی ئاواته‌کان وه‌ك گه‌ڵاڕێزان یه‌ك به‌دوای یه‌ك ئه‌وه‌رێنێ.
چ چاڵێکه چ تهسکوتروسك، ئێسكوپرووسك به‌ناو یه‌کدا ده‌ئاڵێنێت، ئه‌یشێوێنێت، پێستی نه‌رم و ڕووی جوانی تۆ ئه‌هاژێنێت، بۆنی مسك و عه‌تر و گۆڵاو ئهگۆڕێنێت، بۆگه‌ن ده‌بێت.
منیش ده‌چم؟
بێ گومان به کاروانێکه و ڕێگاکه‌ی ئه‌و هه‌ر له‌ڕێته؟ زۆری بردوو و زۆریش ده‌با، ماندوونه‌ناس چاونهنوستوو هه‌گبه‌ی پێیه.
ئه‌ی ناپرسی منیش له‌وێم؟ ئه‌ی ناپرسی کار و کردارم له کوێیه؟ ئه‌ی ناپرسی وته‌م چی بوو له‌گه‌ڵ کێ بووم، جا چیم پێیه؟ ئه‌وه گۆڕه و ماڵی تۆ و منی لێیه!
نه‌شر (هه‌ڵسانه‌وه(
سه‌رده‌مێکی نادیار و چاوه‌ڕوانه. ئه‌وه‌ی له‌ناو خاكهکهدا وا میوانه له سه‌ره‌تادا تا کۆتایی گشت به یه‌ك ده‌نگ نه‌شر و حه‌شر و ڕاوه‌ستانه.
بهعوریانی، وه‌ک سه‌ره‌تای له‌دایکبوون و په‌یمانه. قوڕپێوانه و هاتوهاوار، نامه‌ی ئه‌عمال به‌ده‌ستمانه! کام ده‌ستمانه؟
حه‌شر
ڕێگایه دووره، ساتێکی سه‌خت و مه‌رگه‌ساته. مه‌رگیش له ئاستی په‌شیمانه. چ ده‌شتێکه، بۆ لای کێیه؟ کام حساب و کام کیتابه؟ له‌پاش ئه‌وه ئه‌ی بۆ کوێیه، ئه‌ی بۆ کوێیه؟
ئه‌ی که‌سوکار؟
بڕۆ داماو، نه‌فسی نه‌فسی، باوك بۆ خۆی، دایك بۆ خۆی، منداڵ بۆ خۆی، خێزان بۆ خۆی، هه‌رکه‌س بۆ خۆی.
به‌یان
کاتێكی گرانه، ڕۆژێکی درێژ، که درێژایی په‌نجاهه‌زار ساڵه. ئه‌وه‌ستی له‌وێ، ماندووبوون داڵده‌ت نادا. تونێتی! شوێنێکی بێ ئاوه. ژێر سێبه‌رێك! بۆی مه‌گه‌ڕێ ئه‌گه‌ر سێبه‌ری خوات نه‌بێ؟ تین و تیژی تیشکی خۆر له‌سه‌ر سه‌رت توند ئه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی میلێ. میلێك، ئاره‌ق چاوه‌کانت هه‌ڵده‌کۆڵێ و خه‌رقت ده‌کات. هه‌تا ئه‌ژنۆ یان که‌مه‌رت یان بۆ گه‌ردن یان بینه‌قاقات هه‌ڵده‌کات. تونێتی قوڕگت ده‌گرێت، هاتوهاوار ناو گوێکانتان پڕ ده‌کات.
ههورازێکت وا له‌پێشه ڕێگای تریش ده‌ست ناکه‌وێ
ئه‌و دیو نه‌بینی چاوه‌ڕێته ئاخۆ که‌ی ده‌گه‌یته ئه‌وێ
سه‌رفراز و براوه‌ی گه‌ر توێژوت بۆ پێچابێته‌وه!
داماویش خۆیت کاتێ ده‌گه‌ی ههبگهی به‌تاڵت ده‌رکه‌وێ
fb[/size]