1

بابه‌ت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ي الله‌ اكبری كرد دوو ساڵ له‌یاری راگیراو كارتي سوريشي وةركرت

سةرجاوة(سايتي KURDIU)


گۆڤارێكی هه‌فتانه‌ی بۆسنی  بلاوی كرده‌وه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی سربی بریاری داوه‌رێكی په‌سه‌ند كردووه‌  به‌ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریزانێكی موسڵمان به‌كارتی سور له‌كاتی یاریه‌كی ره‌سمیدا.

گۆڤاره‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌" عه‌لی حاجیشی ته‌مه‌ن 18 ساڵ خۆی پێرانه‌گیراوه‌ كاتێك گۆڵیكی تۆمار كردووه‌ بۆ تیپی بودرینیا له‌ شاری بیلینا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری سربیا‌و خێرا كه‌وتووه‌ به‌سه‌ر زه‌ویداو به‌شێوه‌یه‌كی عه‌فه‌وی وتویه‌تی" الله‌ اكبر"

له‌پاش ئه‌م وتانه‌ی داوه‌ر په‌له‌ی كردووه‌‌و خێرا كارتی سوری بۆ ده‌رهێناوه‌‌و داوای لێكردووه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، به‌لام به‌هۆی رێگری هاورێكانی له‌و كاره‌و ده‌مه‌قاڵه‌ دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش وا ده‌كات یاریه‌كه‌ ته‌واو نه‌كرێت‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، پاشانیش عه‌لی به‌ هاورێیه‌تی هاورێ بوسنیه‌كانی یاریگای جێهێشتووه‌.

ئه‌و گۆڤاره‌ ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌ كاره‌كه‌ به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو یه‌كێتی تۆپی پێی سربی به‌یانێكی ده‌ركردووه‌‌و عه‌لی حاجیش بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌یاری كردن دوور ده‌خاته‌وه‌و ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌شی هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ عه‌لی به‌تازه‌یی خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو كردووه‌ له‌ خێوه‌تگه‌ی په‌نابه‌ران له‌شاری توزلای باكوری بۆسنه‌.


H-M