بابه‌ت: زیندانییه‌ک به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه ئازاد ده‌کرێت
سةرجاوة (زاكروس TV)
دادگای هه‌رێمی کوێبیک له که‌نه‌دا تاوانبارێکی گروپی بازرگانیی ماده سڕکه‌ره‌کانی به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو له زینداندا ئازاد کرد.
دادوه‌ر له دادگای هه‌رێمی ناوبراو له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن ئاشکرایکرد: تاوانبار مایکل لایوانت. که له‌ساڵی 2006 ه‌وه به تۆمه‌تی به‌شداریکردنی له‌گه‌ڵ گروپێکی بازرگانیی ماده سڕکه‌ره‌کان زیندانیکراوه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی زیادبوونی کێشی له‌شی (205 کیلۆگرام) و نه‌بوونی شوێنی گونجاو له ناو زینداندا باری ته‌ندروستی زۆر خراپه، له‌به‌ر ئه‌وه مایکل مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازاد بکرێت و له‌جێگاو نوێنێکی فراواندا ژیان به‌سه‌رببات.
لێپرسراوانی هه‌رێمه‌که پێیان وایه مایکل پاش 3 ساڵ زیندانی چیتر ناتوانێت له‌ناو زیندان گوزه‌ران بکات، پێویسته شوێن و کورسی تایبه‌تی بۆ دابین بکرێت، مایکل لایوانت پاش ئه‌و بڕیاره له وته‌یه‌کدا دانی به‌تاوانه‌که‌ی خۆی ناو وتی: کاتی خۆی کارێکی به‌دڕه‌وشتم ئه‌نجامداوه به‌ڵام باجه‌که‌یم دا، ئێستا ئاره‌زووی ژیانێکی نوێ ده‌که‌م.
دادوه‌ری دادگای کوێبیک رایگه‌یاند مایکل جگه له گرفتی کێشه‌که‌ی به‌پێی راپۆرتی پۆلیس هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌ناو زینداندا باش بووه و ئه‌و تاوانه‌ی کاتی خۆی ئه‌نجامیداوه تاوانی توندوتیژی نه‌بووه و له ژیانیدا سوودی بۆ دایک و هاوسه‌ره‌که‌ی هه‌بووه، هه‌روه‌ها مایکل به‌ڵێنی داوه ئه‌و کاره دووباره نه‌کاته‌وه بۆیه ئازاد ده‌کرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خێزانه‌که‌ی .