1

بابه‌ت: عیماد محه‌مه‌د کۆتایی به‌ کاروانی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی هێنا

ماوه‌یه‌که‌ چه‌ند کێشه‌یه‌ک به‌رۆکی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پی عێڕاقی گرتووه‌ و بووه‌ هۆی دوورخسته‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێک له‌ ڕیزی شێره‌کانی ڕافیده‌ین .
سه‌ره‌تا نه‌شئه‌ت ئه‌کره‌م و له‌دوایی ـدا مسته‌فا که‌ریم و دواتر عیماد محه‌مه‌د که‌ چاودێران به‌سه‌ره‌تای ڕوخانی بناغه‌ی هه‌ڵبژارده‌که‌ی ده‌زانن .
پێش سێ رۆژ هه‌ریه‌که‌ له‌ یاریزانان مسته‌فا که‌ریم و عیماد محه‌مه‌د به‌بڕیاری ڕاهینه‌ری ئه‌ڵمانی وۆڵگانگ سیدکا له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ دوور خرانه‌وه‌ به‌ هۆی چه‌ند کێشه‌یه‌کی تایبه‌تیه‌وه‌ .
دوای دوورستنه‌وه‌یکه‌ی ڕاسته‌خۆی یاریزان عیماد محه‌مه‌د یاریزانی یانه‌ی شاهین بووشه‌هری ئێرانی وازهینانی یه‌کجاره‌کی له‌ یاری نێوده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاند .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌باشمان زانی کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی ئه‌و گۆڵکاره‌ به‌تووانایه‌ بۆ خوینه‌ری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بخه‌ینه‌ ڕوو ، فه‌رموون :-
یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ گۆڵکاره‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق خاوه‌ن ئه‌زاموونێکی بێ وێنه‌یه‌ له‌ خووله‌کانی ئێرانی و عه‌ره‌بی و ناوی عیماد محه‌مه‌د ڕه‌ضا له‌ ڕێکه‌وتی 24 ـی حه‌وتی 1982 له‌ شاری که‌ربه‌لای عێڕاق له‌دایک بووه‌ .سه‌ره‌تای ژیانی وه‌رزشی له‌ یانه‌ی زه‌وڕای عێڕاقی ده‌ست پێکرد له‌ ساڵی 1998 و یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌وڕا ئه‌نجام ـدا تاوه‌کوو ساڵی 2002 ، پاشان له‌ وه‌رزی 2002 / 2003 په‌یوه‌ندی کرد به‌ یانه‌ی غه‌ڕافه‌ی قه‌ته‌ری به‌ڵام دوای ساڵێک و له‌ وه‌رزی 2003/2004 گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌ی زه‌وڕا ، دووباره‌ په‌یوه‌ندی کرده‌وه‌ به‌یانه‌ی غه‌رافه‌وه‌ له‌ دوای وه‌رزێک ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی غه‌ڕافه‌ ساڵێکی دیکه‌ یاری کرد تووانی له‌ کۆی 30 یاری ـدا 11 گۆڵ تۆمار بکات و پاشان له‌وه‌رزی 2005/2006 په‌یوه‌ندی کرد به‌یانه‌ی ڤۆلادی ئێرانی و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ 14 یاری ئه‌نجام ـدا و 8 گۆڵی تۆمار کرد ، له‌سآڵی 2006 ڕوی کرده‌ یانه‌ی سیبهان ئه‌سفه‌هانی ئێرانی ، له‌ 17 ـی جونی 2010 ڕووی کرد شاری قاهیره‌ی میسری و بۆندێکی له‌گه‌ڵ زه‌مالیک واژۆ کرد و ئێستاش له‌ یانه‌ی شاهین بووشه‌هر یاری ده‌کات به‌ خواستن و دووێنێش به‌فه‌ڕمی کۆتایی هێنا به‌ کاروانی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی له‌ دوای یاری کردن به‌درێسی سه‌وزی  عێڕاقی بۆ ماوه‌ی 11 سآڵ .


yariga.net

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

2

وه‌ڵام: عیماد محه‌مه‌د کۆتایی به‌ کاروانی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی هێنا

ZO0OR SWPAS BO AM HAWALA

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: عیماد محه‌مه‌د کۆتایی به‌ کاروانی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی هێنا

ده‌سته‌كانت خۆش گیانه‌كه‌م.سیدكا هه‌لبژارده‌ی عێراقی ته‌ فرو تونا كرد

4

وه‌ڵام: عیماد محه‌مه‌د کۆتایی به‌ کاروانی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی هێنا

SPORT نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش گیانه‌كه‌م.سیدكا هه‌لبژارده‌ی عێراقی ته‌ فرو تونا كرد

هەر سیدکا بەلکو یاریزانەکانیش ،،،
دەست خۆش

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5

وه‌ڵام: عیماد محه‌مه‌د کۆتایی به‌ کاروانی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی هێنا

swpas bo payamakantan

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]