1

بابه‌ت: به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ14 پیاودا زه‌ماوه‌ندی كردبوو, ده‌ستگیركرا

ئافره‌تێك، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 14 پیاودا زه‌ماوه‌ندی كردبوو, ده‌ستگیركرا

http://www.peyamner.com/filesbank/news/fullsize/100711042726.jpg

(PNA) - پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ئافره‌تێكی به‌ تۆمه‌تی زه‌ماوه‌ندكردن له‌گه‌ڵ 14 پیاودا راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پاره‌ی ناو به‌نكی سه‌دان پیاویی دیكه‌ی بردووه‌.
 

"بابی ئان فینلی" دوای ده‌ستگیركردنی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ وتی: من به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ خۆشه‌ویستی تووشی شكست ببووم، ناچاربووم 14 جار زه‌ماوه‌ند بكه‌م هه‌روه‌ها به‌ هۆی گرفتی دارایی، دوای پاره‌ و هه‌ڵگرتنی, ناو به‌نكی سه‌دان پیاو كه‌وتووم.
به‌ پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی " ئه‌ی بی سی نیوزی" ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و ئافره‌ته‌ خاوه‌ن نۆ منداڵه‌، به‌ هۆی وه‌رگرتن و خه‌رجكردنی پاره‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی له‌ هاوسه‌ره‌كانی و پیاوانی تر له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.
پۆلیسیش رایگه‌یاند: تا ئێستا ئه‌و ئافره‌ته‌ زیانر له‌ 100 هه‌زار دۆلاری له‌ حیسابی به‌نكی سه‌دان پیاو هه‌ڵگرتووه‌، ده‌یان كه‌سیش فێلی ئه‌و ئافره‌ته‌یان خواردووه‌, ئه‌و كه‌سانه‌ی فێلیان لێكراوه‌ هه‌موویان له‌ ناو سوپاو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كار ده‌كه‌ن.
ژماره‌یه‌كی زۆریش به‌ هۆی پاراستنی ئابڕو وله‌ شه‌رمی  خۆیان دژی ئه‌و ئافره‌ته‌ سكاڵایان تۆمار نه‌كردووه‌

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ14 پیاودا زه‌ماوه‌ندی كردبوو, ده‌ستگیركرا

ماندونه‌بی ده‌ سته‌ كانت خۆش.ئه‌ی سندانی لێدا ئه‌رێ ولله‌ توخوا به‌وه‌ش ده‌ڵێن هاوسه‌رگیری یان قۆڵ بڕین؟