بابه‌ت: به وێنه منداڵه سی پهنجهییهكه ببینه
له رووداواێكی سه‌یر و سه‌رنجراكێشدا، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی چین، وێنه‌ی منداڵێكیان بڵاوكرده‌وه، كه په‌نجه‌كانی ده‌ست و پێی ده‌گه‌یشته 30 په‌نجه. وێنه‌كان كه له نه‌خۆشخانه‌ی (شنیانگ) له كه‌رتی (لیاونینچ) پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی په‌نجه زیاده‌كانی منداڵه‌كه گیرابوون.
به‌پێی وێنه‌كان ئه‌و منداڵه ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ستی 14 و په‌نجه‌كانی پێی 16 په‌نجه‌ن.
هه‌روه‌ها له راپۆرتی پزیشكیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، هۆكاری دروستبوونی ئه‌و په‌نجه زیادانه بۆ ماوه‌ییه.
پهیامنێڕ