بابهت: ـــ مرۆف و ڕۆژكار زۆران ئەكرن سەرەنجام مرۆف دەیدۆڕێنێ
ـــ مرۆف و ڕۆژكار زۆران ئەكرن سەرەنجام مرۆف دەیدۆڕێنێ .
ـــ درۆ تاوانە لە كاتی مەترسیدا نەبێ .
ـــ من هەموو كات لە كەڵ هیوادام بەڵام هیوا هەموو كات لە كەڵ مندا نیە .
ـــ تاكە حاكمێك كەوا تاوانبارو بێ تاوان وەك یەك سزا ئەدات مردنە .
ـــ مرۆف یان بەختیارە یان خەمبارە لەوە زیاتر نیە .
ـــ بارە كلیلی كردنەوەی دەركای زۆربەی ئامانجەكانە .
ـــ برسێتی ئەو دەركایەیە كە ئەكرێتەوە لە ڕووی هەموو خراپەیەكدا .
ـــ جەوسانەوەو ستەم دەروازەی بەربابوونی هەموو شۆڕشێكە .
بەڵام چی بكەم ..جورئەت ناكەم.. دەری ببڕم ..خۆشەویستی
هەموو شەوێ .. بڕیار ئەدەم.. كە سبەینێ .. ڕێت پێ بگرم ..
دواین ووشە و ..دواین ڕازی..
دڵی خۆمت .. بۆ دەرببڕم..
بەڵام بەخوا ..
كە ئەت بینم .. بەرەو ڕووم دێی.. بە خەندەوە
نەك هەر ووشەی .. خۆشم ئەوێی..
خۆشم لە بیر .. ئەچێتەوە..