بابه‌ت: كۆتا نوێژی به‌یانیم كرد
كۆتا نوێژی به‌یانیم كرد
باڵا دارخورماییه‌كه‌ی جه‌مبوو... ده‌م وچاوی تێك چووبوو، به‌ڵام هه‌روه‌ك عاده‌تی خۆی قورئانی ده‌خوێند.. گه‌ر بگه‌ڕایتایه به‌دوایدا له‌شوێنی نوێژ كردنه‌كه‌ی ده‌تدۆزیه‌وه ده‌تبینی له‌سوجده‌دا ده‌ستی به‌رزكردۆته‌وه به‌ره‌و ئاسمان، هه‌موو كاتێك به‌و شێوه‌بوو به‌یانیان، ئێواران، له‌نیوه شه‌ودا، بێتاقه‌ت... نه‌ده‌بوو، منیش به‌رده‌وام خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی گۆڤاره هونه‌ریه‌كان بووم، خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك و سه‌یركردنی شریتی ڤیدیۆیی بووم... سه‌رقاڵیم به‌م شتانه‌وه وای لێكردم كه نه‌توانم ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانم به‌باشی ئه‌نجامبده‌م و نوێژه‌كانیشم به‌باشی بكه‌م. له‌دوای سێ سه‌عات سه‌یركردنی ڤیدیۆ گوێم له‌ده‌نگی بانگی به‌یانی بوو گه‌ڕامه‌وه بۆجێگه‌كه‌ی خۆم..
له‌شوێنی نوێژه‌كه‌یه‌وه بانگی كردم منیش وتم: چیت ده‌وێ (نوره) ؟ به‌ده‌نگێكی به‌هێز پێی وتم:"نوێژه‌كه‌ت بكه‌و ئینجا بخه‌وه.. ئاه... ئێسته كاتژمێرێكی ماوه بۆ نوێژی به‌یانی ئه‌وه‌ی كه من گوێم لێ بووه بانگی یه‌كه‌مه به‌ده‌نگه نه‌رم و ناسكه‌كه‌ی بانگی ده‌كردم، به‌رده‌وامیش له‌كاتی نوێژه‌كاندا بانگی ده‌كردم، پێش ئه‌وه‌ی كه‌تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌بێت‌و له‌جێگه‌دا بكه‌وێت، هه‌رگیز نه‌م ده‌توانی وه‌ڵامی داواكانی نه‌ده‌مه‌وه هه‌ستم به ڕاستگۆیی‌و پاكییه‌تی كردبوو.
له‌دوای ئه‌وه‌ی بانگی كردم و چوومه لای و وتم:
- چیت ده‌وێ؟
-دانیشه..
-ئه‌وه دانیشتم فه‌رموو..
به‌ده‌نگێكی خۆش وتی:
"كل نفس ذائقة الموت.. وانما توفون اجوركم يوم القيامة".كه‌مێك بێده‌نگ بوو پاشان پرسی:
-تۆ باوه‌ڕت به‌مردن نیه؟
- وتم: با باوه‌ڕم پێی هه‌یه..
-وتی: باوه‌ڕت به‌وه نیه كه له‌سه‌ر هه‌موو گه‌وره‌و بچووكێك لێپرسینه‌وه هه‌یه؟
-وتم: با... به‌ڵام خوا به‌خشنده‌و میهره‌بانه.. هه‌روه‌ها ته‌مه‌نیش دوور‌و درێژه.
خوشكه‌كه‌م، ئه‌ی له‌مردنی له‌ناكاو ناترسی؟ سه‌یركه هێنده له‌تۆ منداڵتر بوو به‌كاره‌ساتی سه‌یاره گیانی له‌ده‌ستدا ... فڵان... فڵان ...فڵان .. مردن ته‌مه‌ن نازانێ ته‌مه‌نیش پێوانه‌ی مردن نیه.
به‌ده‌نگێكی پڕ له‌ترسه‌وه وه‌ڵامم دایه‌وه‌و وتم: من له‌تاریكی ده‌ترسم به‌مردنیش منت ترساند ئێستا چۆن بخه‌وم؟ وتم ئاخۆ چی بووه... وامزانی ڕازی له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه له‌م پشووه‌دا سه‌فه‌رمان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت...له پڕ ده‌نگی گۆڕا.. زۆر ترسام.. پاشان وتی: " له‌وانه‌یه من ئه‌مساڵ كۆچ بكه‌م بۆ جێگایه‌كی زۆر دوور .. بۆ جێگه‌یه‌كی تر... له‌وانه‌یه... ته‌مه‌نه‌كان به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌ن".
ئه‌مه‌ی وت‌و ده‌ستی كرد به‌گریان، بیرم له‌نه‌خۆشییه پیسه‌كه‌ی كرده‌وه... پزیشكه‌كان به‌نهێنی به باوكمیان وتبوو كه ناژی، به‌ڵام تۆبڵیی كێ پێی وتبێت؟ یان ڕه‌نگه خۆی هه‌ستی پێ كردبێت، بیركردنه‌وه‌كه‌ی پچڕاندم و پێی وتم: بیر له‌چی ده‌كه‌یته‌وه؟ واده‌زانی من له‌به‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌م وا ده‌ڵێم؟ نه‌خێر له‌وانه‌یه له‌ساغه‌كان زیاتر بژیم... ئه‌ی تۆ هه‌تاكو كه‌ی ده‌ژیت؟ له‌وانه‌یه بیست ساڵ یان چل ساڵ، پاشان چی؟؟ هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانماندا نیه هه‌موومان كۆچه‌رین، هه‌موومان ده‌بێت ئه‌م دنیایه به‌جێ بهێلین جا یان به‌ره‌و به‌هه‌شت یان به‌ره‌وئاگر. ئه‌ی گوێت لێ نه‌بووه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(فمن زحزح عن النار وادخل الجنة فقد فاز). چیدی خۆم پێ ڕانه‌گیراو وتم :شه‌وێكی شاد!!
به‌په‌له ڕۆیشتم گوێم لێ بوو ئه‌یوت: خوا هیدایه‌تت بدات و نوێژه‌كانت له‌بیر نه‌چێت.
كات هه‌شتی به‌یانی بوو، له‌ده‌رگای ژوره‌كه‌م درا كاتێ له‌خه‌وهه‌ستانم نیه ... گریان.. ده‌نگه ده‌نگ.... ده‌بێ چی ڕوویدابێت.. پاشان هه‌واڵم زانی كه(نور)ه حاڵی باش نه‌بووه‌و باوكم بردوویه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه.. ئاه... ئه‌م ساڵ سه‌فه‌ر نیه... ئه‌مساڵ له‌سه‌رم نوسراوه كه له‌ماڵه‌وه بمێنمه‌وه، پاش چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر ... كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ باوكم ته‌له‌فۆنی بۆكردین و وتی: ده‌توانن بێن بۆ لامان، به‌ڵام به‌په‌له...
دایكم پێی وتم: ده‌نگی باوكت گۆڕاوه‌و شپرزه دیاربوو..
جانتاكه‌م به‌ده‌سته‌وه بوو... كوا شۆفێر ... به‌خێرایی سه‌ركه‌وتین ... كام ڕێگه نزیكه ... ئه‌م ڕێگه بۆچی وا درێژ بۆته‌وه! دایكم له‌ته‌نیشتمه‌وه بۆی ده‌پاڕایه‌وه ... له‌ده‌رگای یه‌كه‌می نه‌خۆشخانه چووینه ژووره‌وه ... ئه‌مه نه‌خۆشێك سكی ئێشێ یه‌كێكی تر كاره‌ساتی سه‌یاره ڕوویداوه، یه‌كێكی تر چاوه‌كانی له‌ده‌ست داوه نه‌مده‌زانی ئه‌مانه له خه‌ڵكی دنیان یان ئاخیره‌ت؟؟ وێنه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو هه‌رگیز نه‌مدیبوو... به‌په‌له به‌پلیكانه‌كاندا سه‌ركه‌وتین، په‌رستارێكمان بینی پێی وتین ئه‌و له ژووری چاودێری گشتییه.
ده‌تانبه‌م بۆ لای له‌سه‌رخۆبن حاڵی باشه، پاش ئه‌وه‌ی له‌هۆش خۆی چووبوو ئێسته هاتۆته‌وه هۆش خۆی... ئه‌مه ژووری چاودێری گشتییه ته‌نها یه‌ك كه‌س ده‌توانێ بچێته ژووره‌وه .... دایكم چووه ژووره‌وه‌و منیش له‌په‌نجه‌ره بچووكه‌كه‌وه ڕوانیم (نور)ه‌م بینی، دایكم له‌ته‌نیشتیه‌وه وه‌ستابوو پاش دوو ده‌قیقه دایكم هاته ده‌ره‌وه‌و منی نارده ژووره‌وه پێی وتم: كه زۆر قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌م زووبێمه ده‌ره‌وه.
منیش چوومه ژووره‌وه پاش سڵاو وتم: خۆ تۆ ئێواره باش بوویت.. چیت به‌سه‌رهات؟
وتی: سوپاس بۆ خوا ئێسته‌ش باشم..
له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه دانیشتبووم، ده‌ستم به‌رقاچی كه‌وت ... لێی دوورخستمه‌وه منیش وتم: ببوره ناڕه‌حه‌تم كردیت..
نه‌خێر! به‌ڵام بیرم له‌و ئایه‌ته ده‌كرده‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (والتفت الساق بالساق،الى ربك يومئذ المساق) (هناء) داوات لێ ده‌كه‌م دوعام بۆ بكه، چونكه پێ ده‌چێت پێشوازی له‌سه‌ره‌تا ڕۆژه‌كانی ئاخیره‌تم بكه‌م، كۆچم دوور‌و درێژه و توێشووم كه‌مه..
كه گوێم له‌م قسانه بوو ده‌ستم كرد به‌گریان ....... بیرم چووه‌وه من له‌كوێم له‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆری ئه‌و ڕۆژه پڕ له‌خه‌مه‌دا بێ ده‌نگیه‌كی قوڵ ڕووی كردبووه ماڵه‌كه‌مان ، پاشان كچه خاڵه‌كه‌م و كچه مامه‌كه‌م هاتن، چه‌ند ڕووداوێكی خێرابوون میوانه‌كان زۆربوون ده‌نگه‌كان تێكه‌ڵ ده‌بوون، تاكه شتێك كه‌پێم زانی ئه‌وه‌بوو كه (نوره) مردووه... میوانه‌كانم له‌یه‌كتری جیا نه‌ده‌كردنه‌وه.. نه‌مده‌زانی چی ده‌ڵێن... یاالله... ته‌نانه‌ت نه‌م ده‌توانی بگریم باوكم ده‌ستی گرتم و بردمی تاكو خواحافیزی له(نوره) بكه‌م ماچم كرد... ته‌نها یه‌ك شتم بیر كه‌وته‌وه كه‌پێی وتم:(والتفت الساق بالساق) زانيم بةرِاستى(الى ربك يومئذ المساق). ئه‌و شه‌وه كه‌چاوم به‌جێگه‌ی نوێژه‌كه‌ی كه‌وت بیرم كه‌وته‌وه ئێمه دوانه بوین، ئه‌ی له‌مه‌ودوا كی به‌شداری خه‌مه‌كانم بێت؟ كێ داوای هیدایه‌تم بۆبكات ؟ كێ خه‌مه‌كانم بۆ بڕه‌ونێت؟ كێ كێ كێ؟؟ به‌ڵام خوا پشتیوانه.
ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م شه‌ویه‌تی له‌گۆڕدا، خودایه ڕه‌حمی پێبكه‌یت وگۆڕه‌كه‌ی بۆ ڕووناك بكه‌یته‌وه، ئه‌مه قورئانه‌كه‌یه‌تی ... ئه‌مه به‌ڕماڵه‌كه‌یه‌تی... ئه‌مه.. ئه‌مه ..ئه‌مه ته‌نانه‌ت ئه‌مه پۆشاكه په‌مه‌ییه‌كه‌یه‌تی كه‌هه‌موو جارێ ئه‌یوت:" هه‌ڵم گرتوه بۆ كاتی شووكردنم.. ده‌ستم كرد به‌گریان گریانێكی به‌كوڵ، پاڕامه‌وه له‌خوا كه لێمخۆش بێ ... له‌پڕ له‌خۆم پرسی چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر مردوه‌كه من بومایه؟ سه‌رئه‌نجام بۆ كوێ ئه‌چووم... له‌ترسا وه‌ڵامی خۆمم بۆ نه‌درایه‌وه.
الله اكبر.. الله اكبر.. ئه‌وه بانگی به‌یانی یه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان چه‌ند جوانه، كاتێك بانگه‌كه‌م دووباره ئه‌كرده‌وه هه‌ستم به‌ئارامی ده‌كرد هه‌ستام ونوێژی به‌یانیم كرد، به‌ڵام وه‌ك دوا نوێژ، كه‌واته ئه‌گه‌ر به‌یانی هات چاوه‌ڕێ ئێواره مه‌كه ...ئه‌گه‌ر ئێواره هات چاوه‌ڕێ ی به‌یانی مه‌كه..
سه رجاوه،،،،http://www.facebook.com/profile.php?id=100002294867302#!/profile.php?id=100002083966915
by ,,,muhamad najm