1

بابه‌ت: سووده‌كانی ئارامگرتن له‌سه‌ر داوين پاكی

ابن قیم ده‌فه‌رمووئ داوين پاكی چيژيكی زؤر زیاتر به‌ مرؤف ده‌به‌خشيت له‌ داوين پیسی و خؤدامركاندنه‌وه‌ به‌ حه‌رام، به‌لام چيژی داوين پاكی پيشه‌كی ئيشی ئارام گرتنی ده‌ويت.. ئینجا دوای ئارامگرتنه‌كه‌ هه‌ست به‌ چيژی داوين پاكی ده‌كريت، كه‌چی چيژی داوين پیسی و خؤدامركاندنه‌وه‌ به‌ حه‌رام، به‌ پيچه‌وانه‌وه‌ سه‌ره‌تا هه‌ست به‌ چيژ ده‌كات، به‌لام دواتر تووشی ئازار و دل ته‌نگی وناخؤشی ديت

١- به‌هه‌شتی بؤ هه‌یه‌ ،پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم گرنتی داوه‌ به‌و كه‌سه‌ی ئارام ده‌گريت له‌سه‌ر داوين پاكی كه‌ ده‌فه‌رمووئ مَنْ يَضْمَنْ لِى مَا بَيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بَيْنَ رِجْلَيْهِ أَضْمَنْ لَهُ الْجَنَّةَ ،صحيح رواه البخاري ٦٤٧٤ ، واته‌ هه‌ر كه‌سيك زمان و دامينی بپاريزيت له‌ حه‌رام، من گرنتی به‌هه‌شتی پئ ده‌ده‌م

٢- دل ئارامه‌ و چيژ له‌ عباده‌ت وه‌رده‌گرئ، چونكه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووئ النظرة سهم من سهام إبليس من تركها خوفا من الله آتاه الله إيمانا يجد حلاوته في قلبه ،ضعيف: "الترغيب والترهيب " للمنذري ١٠٦/٤. "مجمع الزوائد " للهيثمي ٨/ ٦٣. "تلخيص المستدرك " للذهبي ٣١٤/٤)، و "مسند الشهاب" ١٩٥/١ ، واته‌ سه‌یركردنی ئافره‌تان تیريكی ژه‌هراوی شه‌یتانه‌ له‌ دلی مرؤف ده‌دات، هه‌ر كه‌سيك له‌به‌ر خاتری خوا وازی لئ‌ بهينيت، ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ چيژی ئیمان ده‌خاته‌ دلیه‌وه

٣- له‌ ژير سيبه‌ری خوا ده‌بئ‌، پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم باسی حه‌وت چین كه‌س ده‌كات كه‌ رؤژی قیامه‌ت له‌ ژير سيبه‌ری خوا دانه‌، یه‌ك له‌وانه‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ ئارام ده‌گريت له‌سه‌ر داوين پاكی كه‌ ده‌فه‌رمووئ وَرَجُلٌ طَلَبَتْهُ امْرَأَةٌ ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ فَقَالَ إِنِّى أَخَافُ اللَّهَ ،صحيح رواه البخاري ٦٦٠ ومسلم ١٠٣١ ، واته‌ پیاويكه‌ ئافره‌تيكی جوان و خانه‌دان بانگی ده‌كات بؤ ئه‌وه‌ی كاری بئ ره‌وشتی له‌گه‌لدا بكات، به‌لام ئه‌و ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ ده‌ليت من ئه‌و كاره‌ له‌ ترسی خوا ناكه‌م

٤- له‌ نه‌خؤشی به‌ دوور ده‌بيت، چونكه‌ به‌ هؤی داوين پیسی خوای گه‌وره‌ نه‌خلی وناخؤشه‌ ده‌نيريت وه‌ك پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووئ لم تظهر الفاحشة في قوم قط حتى يعلنوا بها إلا فشا فيهم الطاعون والأوجاع التي لم تكن مضت في أسلافهم ، صحيح ، الستدرك على الصحيحين، ٣٥٨/٤. وفتح الباري،١٩٣/١٠، واته‌ هه‌ر كات به‌د ره‌وشتی و فاحشه‌ له‌ناو گه‌ليك به‌ئاشكرا بلاو بؤه‌ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ئيش وئازارو تاعونیان بؤ ده‌نيرئ‌ كه‌ پيشتر ئه‌و نه‌خؤشیانه‌ له‌ ناویان نه‌بووه

٥- ده‌رگای خيری لئ‌ ده‌كريته‌وه‌، پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم باسی سئ‌ كه‌س ده‌كات كه‌ سئ كه‌س كؤچبه‌ر بوون به‌ ريگه‌یه‌كدا ده‌رؤیشتن. باران لئ داكردن و ناچاری كردن به‌وه‌ی كه‌ په‌نا به‌رنه‌ به‌ر ئه‌شكه‌وتيك له‌ شاخيكدا، كه‌چی به‌رديك له‌ شاخه‌كه‌وه‌ به‌ر ده‌بيته‌وه‌ و ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان لئ ده‌گريت، له‌ ناو خؤیاندا به‌یه‌كتری ده‌لين تيفكرن بزانن و كاريكی چاكتان له‌به‌ر خوا ئه‌نجامداوه‌ له‌مه‌وبه‌ر، بانگی خوای گه‌وره‌ی پئ بكه‌ن. سا به‌لكو خوا ده‌روومان لئ بكاته‌وه‌... یه‌كيكیان له‌و سیانه‌ ئارامی گرتبوو له‌سه‌ر داوين پاكی بؤیه‌ ووتی خوایه‌ خؤت ئه‌زانی كه‌ من كچيكی ئامؤزام هه‌بوو حه‌زم ليی بوو زؤرم خؤش ئه‌ویست زیاد له‌ هه‌موو كه‌سيك كه‌ ئافره‌تی خؤش بويت، داوام ليكرد كه‌ بئ شه‌رعیم له‌گه‌لدا بكات، به‌لام رازی نه‌بوو هه‌تا سه‌د دیناری نه‌ده‌مئ، منیش ماندوو بووم هه‌تا سه‌د دینارم كؤكرده‌وه‌ و بؤم هينا و ویستم كاره‌كه‌ ئه‌نجام بده‌م ووتی ئه‌ی به‌نده‌ی خوا له‌ خوا بترسه‌ و مؤری كچينیم مه‌شكينه‌ به‌ حه‌قی خؤی نه‌بئ، منیش وازم لئ هينا، جا ئه‌گه‌ر من ئه‌مه‌م له‌به‌ر خاتری تؤ ئه‌نجام داوه‌. كه‌لينيكی ترمان بؤ بكه‌ره‌وه‌... دواتر ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان لؤ ده‌بيته‌وه

٦- مال و مندال ده‌پاريزرئ‌، هه‌ر كه‌سيك ئارام بگريت له‌سه‌ر داوين پاكی ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ مال ومندالی ده‌پاريزيت له‌ دوين پیسی پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووئ احفظ الله يحفظك ،صحيح رواه الترمذى ٢٥١٦ ، واته‌ تؤ دوركه‌وه‌ له‌ حه‌رام وسنووره‌كانی خوا بپاريزه‌ خواش ده‌تپاريزئ

٧- دوور ده‌بيت له‌ توره‌ی و سزای خوا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووئ ما ظهر فى قوم الزنا أو الربا إلا أحلوا بأنفسهم عذاب الله ،حسن رواه أبو يعلى بأسناد جيد، صحيح الجامع ،واته‌ له‌ ناو هه‌ر گه‌ليك زینا یان ریبا بلاوبيته‌وه‌، ئه‌وه‌ سزا وتووره‌ی خوایان بؤ خؤیان به‌ ده‌ست هيناوه

٨- پاداشتيكی زؤر گه‌وره‌ی هه‌یه‌، هه‌ر كه‌سيك ئارام بگريت له‌سه‌ر داوين پاكی له‌ كاتوكدا خراپه‌كاری بلاوبؤته‌وه‌، ئه‌وه‌ پاداشتيكی زؤر گه‌وره‌ی هه‌یه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووئ العبادة في الهرج كهجرة إليّ ، صحيح رواه مسلم ٢٩٤٨، و أحمد ٢٠٢٩٨، والترمذي ٢٢٠، واته‌ ئارام گرتن له‌سه‌ر عباده‌ت له‌ كاتی فیتنه‌ و ناخؤشی، وه‌ك كؤچ كردنه‌ له‌به‌ر خاتری من

www.islam-kurd.wen9.org

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: سووده‌كانی ئارامگرتن له‌سه‌ر داوين پاكی

Dast xosh zorrrrr baswwwwwwwwwwwwda.

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: سووده‌كانی ئارامگرتن له‌سه‌ر داوين پاكی

هیوادارم هەموومان دووربین لە هەموو تاوانێک ،،

دەست خۆش سوودی هەبووو

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4

وه‌ڵام: سووده‌كانی ئارامگرتن له‌سه‌ر داوين پاكی

له‌ دۆخی ئێستای كوردستاندا بابه‌تێكی وه‌ها زۆر گرنگه‌، چونكه‌ هه‌ندێك هه‌ن له‌ بیری به‌ یاسا كردنی كاری له‌شفرۆشین، له‌م نێوانه‌دا پێم سه‌یره‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی ئافره‌تان وه‌ك چۆن كاریان بۆ وه‌ستان و نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌ت كردووه‌، كار بۆ نه‌هێشتنی به‌یاساكردنی له‌شفرۆشیش ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر كردویانه‌ بۆ هیچ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو، كه‌ له‌ ڕاستیدا له‌شفرۆشی مه‌ترسیدارترین ده‌رده‌ بۆ به‌های ئافره‌ت.
با هه‌موومان دژی ئه‌م كاره‌ بین، تۆ به‌ هه‌ڵواسینی بابه‌تێك و ئێمه‌ش به‌ڕێگه‌ی تره‌وه‌، ده‌ستخۆشی وتارخوێنه‌كانیش ده‌كه‌م كه‌ هه‌میشه‌ له‌ كاتی خۆیدا بێ سڵ كردنه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوی كێشه‌كان بوونه‌ته‌وه‌. . ئینشائه‌ڵاش خوا پشتیوان ده‌بێ.