بابه‌ت: چه‌نده خه‌نده له ئامێزکهم ئه‌و فرمێسکانه‌م بیر ناچێ ..!!
[center]چه‌نده خه‌نده له ئامێزکهم ئه‌و فرمێسکانه‌م بیر ناچێ
که رۆژانێ له چاو هاتن بۆ جوانێ بۆ ناپاکێ
به‌س دڵنیابه ئازیزم فرمێسکی تر له‌م چاوانه بۆتۆ ناڕژێ
فرمێسکی من بۆ که‌سێکی به وه‌فایه
که‌سێ که وه‌فای قه‌ت نه‌بوبێ
له‌م دڵه‌م هه‌رگیز جێی نابێ
زۆرم قبوڵ کرد له خهمو ئازاری عه‌شقی تۆ گوڵم
له ئه‌نجاما هه‌زاران دڕک ئێستا وا چه‌قیوه‌ته دڵم
ئیتر به‌سه
درۆ‌و قسه
یه‌كێ دڵم جێ بهێڵێ
هه‌رگیز نایکه‌م به گۆرانی یان به به‌سته
له دڵمدا ئیتر ته‌واو جێگه‌که‌ی پڕ نابێته‌وه
به‌س به‌قوربان کاتێک په‌شیمان بویته‌وه
زانیت ئه‌م دڵه‌م بۆ تۆ چه‌ند جار خه‌فه‌ت کوشتویه‌تی و
چه‌نێک بۆ تۆ شه‌وان خه‌وی بیر چۆته‌وه
هه‌رگیز مه‌یه تاکو جێگه‌ت له دڵمدا بکه‌مه‌وه
ئیتر یه‌کێ که جێی هێشتم
هه‌رگیز وه‌ری ناگرمه‌وه
میران
[/center]
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ