1

بابه‌ت: ته‌خته‌كه‌ی به‌ڵقيس له‌ ته‌رازووی زانستی سه‌ده‌ی 21 دا

[size=24]ته‌خته‌كه‌ی به‌ڵقيس له‌ ته‌رازووی زانستی سه‌ده‌ی 21 دا

خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ قَالَ الَّذِي عِنْدَهُ عِلْمٌ مِنَ الْكِتَابِ أَنَا آَتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَنْ يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ فَلَمَّا رَآَهُ مُسْتَقِرًّا عِنْدَهُ قَالَ هَذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ وَمَنْ شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ ] النمل 40
وا (  (به‌ڵام يه‌كێك له‌ پياوچاكان) كه‌ زانستى و زانيارى له‌ (نهێَنيه‌كانى) كتێَبى ته‌ورات هه‌بوو وتى: من بۆت ده‌هێنم به‌چاو تروكاندنێك (ده‌ستى كرد به‌نزاو پارِانه‌وه‌ و داواى له‌خوا كرد )، ئه‌وسا كتوپر سوله‌يمان بينى ته‌ختى پاشايه‌تى له‌لايدا دانراوه‌ وتى: ئه‌مه‌ له‌ فه‌زڵ‏َ و به‌خششه‌كانى په‌روه‌ردگارمه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تاقيم بكاته‌وه‌.. كه‌: ئايا سوپاسگوزار ده‌بم يان ناشوكرو به‌دنمه‌ك، جا ئه‌وه‌ى سوپاسگوزاربێت ئه‌وه‌ به‌رِاستى سوپاسگوزاره‌ بۆ خۆى، ئه‌وه‌ش كه‌ سپلَه‌يه‌، ئه‌وه‌ بێگومان په‌روه‌ردگارم ده‌ولَه‌مه‌ند و بێنيازه‌ و خاوه‌نى به‌خششه‌ به‌ هه‌مووان).
ئه‌مه‌ چيڕۆكی حه‌زره‌تی سلێمان‌_س.خ_و (به‌لقيسه‌)يه،بابه‌ته‌كه‌ گواستنه‌وه‌ی ‌ته‌خته‌كه‌ی به‌لقيسه‌يه‌ بۆ حه‌زره‌تی سلێمان_س.خ_،ئه‌م گواستنه‌وه‌يه‌ له‌دووری هه‌زاران كيلۆمه‌تردا و به‌چاوتروكانێك گواستراوه‌ته‌وه‌،ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته‌ ته‌نها پرسێارێكه‌و،ئايا ئه‌م گواستنه‌وه‌يه‌ له‌زانستی ئه‌مڕۆ سه‌لمێندرايه‌وه‌ يان نا؟!.
ئێستا ئه‌مه‌ له‌زانستی سه‌رده‌م سه‌لمێندراوه‌ به‌ڵام ئايا به‌شێوه‌يه‌كی زانستی يان به‌ جۆرێك له‌جادووگه‌ری هه‌ژماركراوه‌؟!.
(و‌زه‌)و (مادده)‌دوو شتی جياوان اه‌ناو به‌لام له‌ناوه‌ڕۆك يه‌ك شتن واتا دوو ڕووی يه‌ك دراون،مادده‌ ده‌توانرێت بۆ وزه‌ بگۆردرێت و وزه‌ش بۆ مادده‌ به‌هه‌مان شێوه‌،مرۆڤ ئه‌مڕؤ گه‌يشتۆته‌ ئه‌م ئاسته‌ی توانيويه‌تی مادده‌ باته‌ وزه‌ وه‌كو وه‌به‌رهێنانی كاره‌با به‌ مادده‌و كه‌ كاره‌با به‌وزه‌ی خاوێن _ الطاقة النظيفة_ناوه‌زه‌د كراوه‌،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌يه‌كی كه‌م به‌ڵام توانراوه‌ وه‌زه‌ش بگۆڕدرێت بۆ مادده‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ ( Particle accelerator )كراوه‌ ،ئه‌گه‌رچی ئێستاش هه‌ به‌ شێوه‌ی جسيمات ماوه‌ته‌وه‌.
گۆڕينی مادده‌ بۆ وزه‌و وزه‌ بۆ مادده‌ شتێكه‌ له‌ زانستی ئه‌مڕۆدا به‌كرده‌وه‌ سه‌لمێنداروه‌،شتێك نيه‌ كه‌ كاروانی ئه‌مه‌ كراده‌ری گۆڕينه‌كه‌ له‌كار بخات مه‌گه‌ر زه‌حمه‌تی و ماندوو بونێكی زۆر نه‌بێت له‌ژێر ئه‌م پێداويستی و توانايانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌بن ده‌ستی زانايان دا هه‌يه‌،بێ گومان گه‌يشتن به‌م ڕێگايانه‌ی ئه‌م گۆڕانكاريانه‌ی پێده‌كرێت كه‌ به‌ئاسانی و به‌شێوه‌يه‌كی ته‌واو بكرێت ،ئه‌وا شوڕشێكی يه‌كجار زه‌به‌لاح وگه‌وره‌ی زانستی به‌رپا ده‌بێت و ئه‌وكات مرۆڤ ده‌توانێت به‌هۆی ئه‌م گۆڕانكاره‌وه‌ زۆر به‌ئاسنی چی بيه‌وێت بۆشوێنێكی زۆر دوور به‌شێوی وزه‌ بيگوازێته‌وه‌ ته‌نها له‌ چاو تروكانێك دا و دواتريش بيكاته‌وه‌ به‌مادده‌،ئه‌م شوێنانه‌ش هه‌ركامێك بێت زه‌وی يان مانگ يان هه‌ر ئه‌ستێره‌يه‌ك بێت كه‌ بتوانرێن ژيانی له‌سه‌ر به‌رده‌وام بێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئێمه‌ی مرڤگه‌لی سه‌ده‌ی 21 له‌ئاست ئه‌م گۆڕينه‌دا وه‌كو منداڵێك واين كه‌تازه‌ فێری خوێندنه‌وه‌ نوسين بوبێت،ئه‌و خاڵه‌ لاوازه‌ی ئێمه‌ بۆ نه‌توانينی ئه‌نجام دانی ئه‌م كرداره‌ به‌شێوه‌يه‌كی ته‌واو،زانايانی فيزيایی ده‌ڵێن بريتيه‌ له‌وه‌ی ناته‌واوی ده‌كه‌ين له‌ دانانه‌وه‌ی هه‌موو به‌شۆكه‌كانی مادده‌كه‌ له‌كاتی گۆڕينی له‌و شوێنانه‌ی كه‌له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ لێی بوه‌،واتا ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ به‌ر له‌وه‌ی بگۆڕێت ،هۆكارێكی تري سه‌ره‌كی هه‌يه‌ بۆ نه‌توانی ئه‌م كرداره‌ به‌ته‌واوی زانست پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت،ئه‌ويش بريتيه‌ له‌ لێوه‌شاوه‌یی و گرتنی شه‌پۆڵه‌كه‌هرۆموگناتيسيه‌كانی ئێستايه‌ ئه‌وانه‌ی له‌%60 تێپه‌ڕناكه‌ن،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وگۆڕانكاريانه‌يه‌ كه‌له‌گه‌ردوون دا به‌سه‌ريان دێت،هه‌موو ئه‌مانه‌ پێشاندانێكی خێرايه‌ بۆده‌سته‌وه‌ستان بوونی زانستی ئه‌مڕۆ له‌گۆڕانكاری وزه‌ بۆ مادده‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌،ئێستا با بێينه‌وه‌ سه‌ربابه‌ته‌سه‌ره‌كيه‌كه‌مان،ئه‌ويش گواستنه‌وه‌ی ته‌خته‌كه‌ی به‌ڵقيسه‌يه‌،به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی گونجاو له‌گڵ ژيری دا ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی به‌م گواستنه‌وه‌ هه‌ڵستاوه‌،ئاده‌ميزادبوبێت يا جنۆكه‌،ئه‌وه‌ ته‌خته‌كه‌ی يه‌كه‌مجار كه‌مادده‌بوه‌ گۆڕيويه‌تی بۆ وزه‌،وه‌زه‌يه‌ك كه‌ وه‌كو وزه‌ی كاره‌با خێرا بوه‌وه‌ به‌هۆی كه‌هرۆموگناتيسه‌وه‌ گواستيتيه‌وه‌،چونكه‌ خێرايیی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌ن شه‌پۆڵانه‌ی هه‌مان خێرایی تيشكه‌و نزيكه‌ی300 000سێ سه‌د هه‌زار كيلۆمه‌تر له‌ چركه‌يه‌ك دا ده‌بڕێت،ماوه‌ی ئه‌م گواستنه‌وه‌ ڕێگايه‌كه‌ی به‌شێوه‌يه‌كی ئاسایی ئه‌مڕۆی ئۆتۆمبێل3000سێ هه‌زار كيلۆمه‌تر بوه‌،له‌دوا قۆناغی ئه‌م گواستنه‌وه‌ ته‌خته‌كه‌ له‌وه‌زه‌و ديسان كراوه‌ته‌وه‌ به‌ مادده‌و هه‌موو به‌شه‌كانی له‌شوێنی يه‌كه‌م جاری دا دانراوه‌ته‌وه‌،هه‌وره‌ك باسمان كرد مرۆڤ ئێستا ناتوانێ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ به‌ده‌ست بێنێ- و بتوانێت هه‌مان ئه‌م كرداره‌ دووباری بكه‌نه‌وه‌ به‌شێوه‌ي%100،ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌ند توانيبێتی بيكات ئه‌وا له‌ %50ی گۆڕانه‌كه‌ تێپه‌ڕناكات،ئه‌وكاتيش ئه‌وه‌ی ويستمان و پێوستيمان پێ هه‌بێت بۆ كاره‌ كه‌ له‌%5ی تێپه‌ڕناكات،ئه‌مه‌ش واتا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌و توانايه‌ی ئێستا هه‌مانه‌ ته‌خته‌كه‌ی به‌لقيسمان له‌ مادده‌وه‌ كردابيه‌ به‌ وزه‌و بمان گواستبايه‌وه‌ودواترديسان بيمانگۆڕيبايه‌وه‌ به‌ مادده‌ ئه‌وا ته‌نها له‌%5ی ته‌خته‌كه‌مان به‌ده‌س ده‌كه‌وته‌وه‌،ئه‌مه‌ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ وابيه‌ له‌ كورسيه‌ك ته‌نها ده‌سكه‌كه‌ی ياخود پێچكه‌يه‌كمان بۆ مابێته‌وه‌،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌يه‌ وزه‌كه‌ له‌كاتی گواستنه‌وه‌كه‌ی دا به‌ ڕێژه‌ی%95ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و لێمان بزر ده‌بێت،هه‌روه‌ك ئه‌م قه‌ڕه‌باڵغيه‌ی ئه‌مڕۆی گه‌ردوون كه‌مرۆڤ دروستی كردوه‌ له‌ دوكه‌ڵی كارگه‌ زه‌به‌لاحه‌كان و بگڕه‌ فڕۆكه‌و خزكه‌تگوزاريه‌كانی مۆبايل و هتد......،ئه‌وانه‌ش كاريگه‌ريان ده‌بێت له‌گۆڕانكاری دروست بون له‌سه‌ر ئه‌م مادده‌يه‌ی كرواه‌ به‌وزه‌و و گواستراوه‌ته‌وه‌،قورئانی پيرۆز ڕه‌گه‌زی ئه‌و كه‌سه‌ی ديارنه‌كردوه‌ كه‌ كرداری گواستنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌،زۆرێك له‌ شيكه‌ره‌وه‌كانی قورئان ده‌ڵێن ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌( عنده علم من الكتاب ) ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی ئاده‌می بوه‌و ناوی (آصف بن برخياء)بوه‌،هه‌وره‌ك هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن نه‌خێر ئه‌وكه‌سه‌(عفريت آخر من الجن ) بوه‌،ئه‌وه‌ی لێره‌دا زياتر له‌گه‌ڵ زانستی ئه‌مڕۆده‌گونجێت ئه‌وه‌يه‌ كه‌ بكره‌ی ئه‌م كاره‌ ده‌بێت جنۆكه‌ بوبێت نه‌وه‌ك ئاده‌می،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا ناچێته‌ عه‌قڵه‌وه‌ كه‌وا مرۆڤێك له‌و سه‌رده‌م دا ژيابێت و ئه‌م زانسته‌ مه‌زنه‌شی زانبيێت.
كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی كرداری ڤاستنه‌وه‌كه‌ی ته‌خته‌كه‌ی كردوه‌ جنۆكه‌ بوه‌ نه‌وه‌ك ئاده‌می،به‌شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ته‌خته‌مدكه‌ واتا مادده‌ بۆ وه‌ز  دواتر گواستراوه‌ته‌وه‌ ديسان كراوه‌ته‌وه‌ به‌ مادده‌و هه‌موو به‌شۆمه‌كانی مادده‌كه‌ش له‌شوێنی يه‌كه‌مجاری خۆی دانراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌و موعجزيه‌ی لێره‌وه‌ وه‌رده‌گيڕێت ئه‌وه‌يه‌:
باشه‌ پێغه‌مبه‌ر _د.خ_كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار/له‌ كۆمه‌ڵگه‌يه‌كی زۆرينه‌ی نه‌خوێنده‌وار، له‌بيابان دا چۆن ئه‌م زانياريانه‌ی زانيوه‌،له‌گه‌ڵ زانستی 14سه‌ده‌ی دوای خۆی يه‌كبگرێته‌وه‌؟؟؟!!.
سبحان الله‌ العلام الخبير

-------------------------------------------------------
http://asdaf.yoo7.com/t1642-topi http://dl3irqi.com/vb/showthread.php?t=12590c
http://vb.islam2all.com/showthread.php?t=51367
آيات قرآنية في مشكاة العلم " د . يحيى المحجر
http://www.maknoon.com/e3jaz/new_page_7.htm
http://www.shabablek.com/vb/t39049/[/size]

2

وه‌ڵام: ته‌خته‌كه‌ی به‌ڵقيس له‌ ته‌رازووی زانستی سه‌ده‌ی 21 دا

ده‌سته‌کانت خۆش بێت
خودا جه‌زای خێرت باته‌وه‌.

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

3

وه‌ڵام: ته‌خته‌كه‌ی به‌ڵقيس له‌ ته‌رازووی زانستی سه‌ده‌ی 21 دا

خواخيرت بنوسيت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: ته‌خته‌كه‌ی به‌ڵقيس له‌ ته‌رازووی زانستی سه‌ده‌ی 21 دا

باشه‌ پێغه‌مبه‌ر _د.خ_كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار/له‌ كۆمه‌ڵگه‌يه‌كی زۆرينه‌ی نه‌خوێنده‌وار، له‌بيابان دا چۆن ئه‌م زانياريانه‌ی زانيوه‌،له‌گه‌ڵ زانستی 14سه‌ده‌ی دوای خۆی يه‌كبگرێته‌وه‌؟؟؟!!.

بێشک ئەمە پەیامبەری ئاخیر زەمانە ،،ئەمە راستیەکی بەڵگە نەویستە..!!!!!!!!!!!!

دەست خۆش برا ،،خودا پاداشتت بداتەوە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .