بابهت: باتێستا لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوور خرایەوە
هەولێر 26 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز)- دوای سەرنەكەوتنی لە كوپا ئەمەریكا، یەكەتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەڕەسمی سێرجیۆ باتێستای لە راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دوور خستەوە.هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە كوپا
ئەمەریكای 2011 ئاستێكی باشی پێشكێش نەكرد و لە قۆناخی چارێگ كۆتای كێبەركێكان لەسەر دەستی هەڵبژاردەی ئۆرگوای دوور خرایەوە.
شیركیس پیالۆ گۆتیاری رەسمی یەكەتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بەیانی ئەمڕۆ سێشەم بەڕێوە چوو، گوتی، دوای ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان باتێستا و خۆلیۆ گرۆندونا سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین، ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە باتێستا سەندرایەوە.
زیاتر گوتی، تا ئێستە راهێنەری جێگرەوەمان دیاری نەكردووە، بەڵام دواتر لێكۆڵینەوە دەكەین و راهێنەرێكی نوێ بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دیاری دەكەین.
باتێستا لە 2010 ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی گرتە ئەستۆ دوای دیگۆ مارادۆنا كە لە مۆندیالی 2010ی باشووری ئەفریقیا لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە سەركەوتوو نەبوو و لە قۆناخی 8 دا و بەئەنجامی 4 گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دۆڕا.
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]